بۆ چەندەمین جارە تاوه‌ره‌كانی كارەبا لەعێراق دەتەقینرێنەوە و ئەمرۆش بۆجارێكیتر هه‌ردوو هێڵی تۆڕی كاره‌بای عێراقی له نێوان خانه‌قین – كه‌لار له سنوری پارێزگای دیاله كرایه ئامانج و تۆڕه‌كه له‌كارخرا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراقی رایگه‌یاند،" له‌كاتێكدا ئێمه له‌پێناو جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌مان بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان به‌باشترین شێوه به‌رده‌وامین،به‌ڵام به‌هۆی كاری تێكده‌رانه‌ی ئه‌وانه‌ی تاوه‌ره‌كانی كاره‌با ده‌كه‌نه ئامانج، هه‌میشه رووبه‌ڕووی كێشه ده‌بینه‌وه".
لەبەیان نامەكەی وەزارەتی كاربادا هاتوە،" هیرشی سەر تاوەرەكانی كارەبا كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستییەو تاوه‌ره‌كان له‌ڕێگه‌ی بۆمبی چێندراوه‌وه دەكرێنە ئامانج.
جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان چڕ ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات تاوه‌ره‌كان چاك بكه‌نه‌وه و كاره‌با بۆ هاووڵاتییان بگه‌ڕێننه‌وه.
له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردووش‌دا چه‌ندین جار تاوه‌ره‌كانی تۆڕی كاره‌بای عێراقی له ناوچه‌جیاوازه‌كانى عێراق كرانه ئامانج و به‌هۆیه‌وه ده‌یان تاوه‌ری كاره‌با كه‌وتنه خواره‌وه.