هەرێم نیوز
بەپێی پێشبینەكانی كەش و هەوای عێراق چاوەڕوان دەكرێت، رۆژی شەممەی داهاتوو پلەکانی گەرما تاوەکو 50 بۆ 51 پلەی سیلیزی بەرزببێتەوە.
لەبارەی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، هۆشداری دەداو دەڵێت:" چوونه ده‌ره‌وه‌ی هاووڵاتیان له‌كاتی نیوه‌ڕۆدا مه‌ترسی حاڵه‌تی "به‌رخۆركه‌وتن"یان له‌سه‌ره و ئه‌گه‌ر فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ نه‌كرێت، ره‌نگه ببێته هۆی مردنی ئه‌و كه‌سه."
سه‌باره‌ت به نیشانه‌كانی حاڵه‌تی "به‌رخۆركه‌وتن"، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگەیاند،"سه‌ره‌تا پله‌ی گه‌رمی له‌ش به‌رز ده‌بێته‌وه، پاشان له‌شی مرۆڤ سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێت، لێدانی دڵیشی خێراتر ده‌كات، هه‌روه‌ها له ده‌ستدانی هاوسه‌نگیش یه‌كێكه له نیشانه‌كانی "به‌رخۆركه‌وتن."
وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت:" پێویسته له‌كاتی چوونه ده‌ره‌وه‌دا ئاو و شله‌مه‌نی سارد زۆر به‌كاربهێنرێت، به پارچه‌یه‌ك قوماش سه‌ری مرۆڤ دابپۆشرێت، له‌گه‌ڵ گرنگیدان به جل و به‌رگیش، كه له پۆشاكی ته‌نك پێكهاتبێت."