هەرێم نیوز
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، تۆماری ڤیدیۆیی ئوزگور ژیاندا، فه‌رمانده‌ی پله باڵای په‌كه‌كه‌ی له سنوری هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا ورده‌كاری شه‌هیدكردنی پێنج پێشمه‌رگه و تیرۆركردنی غازی ساڵح ئالیخان ده‌خاته‌ڕو و داواش له چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌كات، واز له ریزی ئه‌و رێكخراوه بهێنن.
ده‌قی دانپێدانانی ئوزگور ژیاندا، فه‌رمانده‌ی باڵای په‌كه‌كه له چیای مه‌تین
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان شه‌ڕخوازییه‌كانی په‌كه‌كه دژی هه‌رێمی كوردستان له زاری فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای په‌كه‌كه بڵاوده‌كاته‌وه، كه دوای شه‌هیدكردنی پێنج پێشمه‌رگه له چیای مه‌تین خۆی راده‌ستی پێشمه‌رگه كردوه.
ئینان ئه‌حمه‌د میرزا چه‌لیك ناسراو به ئوزگور ژیاندا، راستی و دروستی چه‌ند پیلانێكی شه‌ڕخوازی و تیرۆری په‌كه‌كه دژ به هێزه‌كانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له ناویاندا تیرۆركردنی شه‌هید غازی ساڵح ئالیخان به‌رپرسی ئاسایشی سه‌رزێری و روداوی شه‌هیدكردنی پێنج پێشمه‌رگه له چیای مه‌تین ئاشكرا ده‌كات.
ده‌قی قسه‌كانی ئوزگور ژیاندا
ناوم ئینان ئه‌حمه‌د میرزا چه‌لیك ناوی نهێنیم ئوزگور ژیاندا، له 1990 له گوندی كندراس سه‌ر به شارۆچكه‌ی تاتوان له پارێزگای به‌دلیس له‌دایكبومه.
له 2008 له ژێر ناوی ئوزگور ژیاندا په‌یوه‌ندیم به ریزه‌كانی په‌كه‌كه كردوه و تا 2010 چه‌كداری ئاسایی په‌كه‌كه بوم.
له ساڵی 2010 تا 2011 پله‌م تیم قۆمیتان بو. له 2011 تا 2013 پله‌م به‌رز كرایه‌وه بۆ تاخم قۆمیتان. له 2013 تا 2016 پله‌م به‌رزكرایه‌وه بۆ بلۆك قۆمیتان. له 2016 هاتمه هه‌رێمی كوردستان و پله‌م بلیك قۆمیتان بو. له 2017 تا 2018 ئه‌ركی فه‌رمانده‌ی ئه‌كادیمیای برانشام وه‌رگرت. له 2018 تا 2020 پله‌م به‌رزكرایه‌وه بۆ جه‌بهه قۆمیتان.
كۆتا پله‌ی له‌ناو په‌كه‌كه فه‌رمانده‌ی جه‌بهه‌ی مه‌تینا بوم. له 9ی حوزه‌یرانی 2021 وازم له ریزه‌كانی په‌كه‌كه هێناوه.
چۆنێتی تیرۆركردنی شه‌هید غازی ساڵح ئالیخان به‌رپرسی ئاسایشی سه‌رزێری
له راستیدا ئه‌و شه‌ڕه‌ی له چیاكانی هه‌رێمی كوردستان روده‌دات، هۆكاری هێرشه‌كانی توركیا بۆ ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان په‌كه‌كه‌یه.
په‌كه‌كه خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ر و وڵاتپارێزی ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێم كه خه‌ریكی كاری رۆژانه‌ی خۆیانن، په‌كه‌كه به سیخوڕ له قه‌ڵه‌میان ده‌دات، سزایان ده‌دات، ده‌یانكوژێت و شه‌هیدیان ده‌كه‌ن. یه‌كێك له‌وانه شه‌هید غازی ساڵح ئالیخان بو، ئه‌و له‌سه‌ر ماڵ و خاك و نیشتمانی خۆی بو. شه‌هید غازی ملكه‌چی داواكاری په‌كه‌كه نه‌بو، بۆیه بڕیاری تیرۆركردنی شه‌هید غازی و چه‌ند كه‌سێكی دیكه درا. به پێی زانیارییه‌كانم بڕیاری تیرۆركردنی شه‌هید غازی له ئاستی باڵای په‌كه‌كه بڕیاری لێدراوه.
ئه‌ویش بڕیار بو ئه‌و كه‌سانه‌ی دیاریده‌كرێن سه‌ره‌تا ئاگادار بكرێنه‌وه و دواتر بترسێنرێن، ئه‌گه‌رنا له‌ناو ببرێن. یه‌كێك له‌وانه كه په‌كه‌كه بڕیاری تیرۆركردنی داب‌و شه‌هید غازی بو، ئه‌و له سنوری تراونیش له گوندی بێگداودا بو. په‌كه‌كه به مه‌به‌ستی تیرۆركردنی شه‌هید غازی ساڵح ئالیخان تیمێكی چالاكی تایبه‌ت كه راسته‌وخۆ سه‌ر به ئه‌یاله‌تی مه‌تین بون راسپارد. فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی په‌كه‌كه دو چه‌كدار بون به ناوه‌كانی جه‌سور رۆبۆسكی و پڵنگ جرزه بۆ ئه‌م كاره راسپێردرابون. ئه‌وان شه‌هید غازیان تیرۆر كرد. پڵنگ جزره قه‌ناسێكی روسی و جه‌سور چه‌كی ئێم 16ی به‌كارهێنا كه دوربینی ژماره 4ی له‌سه‌ر جێگیر كرابو. به پێی زانیارییه‌كانم و ئه‌وه‌ی من له خۆیان بیستومه ئه‌م دوكه‌سه شه‌هید غازیان تیرۆر كرد.
شه‌هیدكردنی پێنج پێشمه‌رگه و مینڕێژكردنی چیای مه‌تین ساڵێك بو ئاماده‌كاری بۆ كرابو، له‌و باره‌یه‌وه ئۆزگور ژیاندا چه‌ند نهێنییه‌ك ئاشكرا ده‌كات و باس له‌و چه‌كانه ده‌كات كه په‌كه‌كه ساڵێك بو له‌و چیایه‌دا جێگیری كردبون دژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه. سه‌باره‌ت به روداوی سه‌ری ئامێدی په‌كه‌كه ماوه‌ی ساڵێك بو ئاماده‌كاری بۆ لێدانی پێشمه‌رگه له‌و ناوچه‌یه كردبو. په‌كه‌كه ناوچه‌كه‌ی مینڕێژ كردبو، چه‌كی گرانیشی جێگیر كردبو، چه‌كه‌كانی جۆری قه‌ناس، شیار و زاگرۆس ئاماده‌كرابون.
ئۆزگور ژیاندا كه فه‌رمانده‌ی په‌كه‌كه بوه له مه‌تین باس له پیلان و جۆری ئه‌و چه‌كه ده‌كات كه ئاراسته‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كراوه، بوه هۆی شه‌هیدبونی پێنج پێشمه‌رگه:
سه‌باره‌ت به روداوی سه‌ری مه‌تین، كه بوه هۆی شه‌هیدبونی پێنج پێشمه‌رگه، به رۆكێتی جۆری شیمه‌ل ئه‌م رۆكێته وه‌كو ئاماده‌كاری بۆ شه‌ڕی هاتنی پێشمه‌رگه جێگیر كرابو. له به‌هاری 2020 له رۆژئاوا هێنرابو، له هه‌كاری جێگیركرا و له ئه‌كادیمیای شه‌هید ماهر راهێنانی له‌سه‌ر كرا. دو چه‌كداری په‌كه‌كه به ناوه‌كانی هارون ده‌رسیم و ئوزگور رۆژئاوا له‌سه‌ر ئه‌م چه‌كه بون و ئاماده‌كرابون بۆ به‌كارهێنانی. ئه‌و جۆره چه‌كه بۆ دژه تانك و ئۆتۆمبێلی جۆری زرێپۆش (درع) به‌كار دێت.
كاتێك پێشمه‌رگه هاتن بۆ سه‌ر ئامێدی فه‌رمانده‌یه‌ك به ناوی روبار سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕه‌كه‌ی ده‌كرد. له كاتی هاتنی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ری ئامێدی كاتژمێر (06:15)ی خوله‌كی به‌یانی شه‌ڕ ده‌ستیپێكرد. من ئه‌و كات له قه‌رارگا بوم.
له باره‌گای ئه‌یاله‌تی مه‌تین كۆبونه‌وه‌یه‌ك كرا، له‌وێ بڕیار درا كه من بچم روبه‌ڕوی ئه‌و كاروانه‌ی پێشمه‌رگه ببمه‌وه كه دێن بۆ سه‌ری ئامێدی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سێ رۆكێتی كۆنكۆرسیان پێدام و من چوم بۆ سه‌ری ئامێدی.
رێنماییان پێدام كه مینه‌كانی سه‌ر رێگه به پێشمه‌رگه‌دا بته‌قێنمه‌وه. چونكه پێشمه‌رگه كورده و ئێمه براین بۆیه ویژدانم قبوڵی نه‌كرد، ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌م. جیهازی بێته‌لم كوژانده‌وه. رێنماییه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌یاله‌تی مه‌تین به ناوه‌كانی پڵنگ سوروج و به‌رخودان گارسم ره‌تكرده‌وه. جیهازی بێته‌لم كوژانده‌وه و ئه‌م كاره‌م ئه‌نجام نه‌دا، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له ناو ئه‌یاله‌ت بۆ دروست كردم. بوه هۆی وازهێنانم له ریزه‌كانی په‌كه‌كه.
په‌یامی ئۆزگور ژیاندا بۆ سه‌ركردایه‌تی و چه‌كدارانی په‌كه‌كه
په‌یامی من بۆ سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه ئه‌وه‌یه ماوه‌یه‌كی درێژه شه‌ڕ له‌سه‌ر بنه‌مای بانگه‌شه بۆ ئازادی كوردستان ده‌كه‌ن. ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌نج بونه‌ته قوربانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆتان. به‌سه ئیدی. داواكاریم له ئێوه ئه‌وه‌یه واز له‌م گه‌نجانه بهێنن.
بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆتان ئه‌و گه‌نج و منداڵانه‌ی ته‌مه‌ن 15 ساڵیانه كه نازانن چۆن چه‌ك به‌كار بهێنن به كوشت مه‌ده‌ن. په‌یامی من بۆ هه‌ڤاڵانم له‌ناو ریزه‌كانی په‌كه‌كه ئه‌وه‌یه، ئێوه هه‌مو وه‌كو من له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی، تۆڵه‌كردنه‌وه و ئازادی كورد و كوردستان و نیشتمانپه‌روه‌ری په‌یوه‌ندیتان به ریزه‌كانی په‌كه‌كه كرد، بانگه‌وازی من بۆ ئێوه ئه‌وه‌یه په‌كه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا وانییه و ئێوه هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت.
له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی و ئازادی له‌سه‌ر بنه‌مای برایه‌تی و یه‌كسانی شه‌ڕێك به‌ڕێوه ده‌بات له بنه‌ڕه‌تدا راست نییه. گه‌نجانی نیشتمانپه‌روه‌ر بۆ ئازادی په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن و ئاماده‌ن تا دوا دڵۆپێك له خوێنیان مابێت بۆ خاكی كوردستان بیبه‌خشن، به‌ڵام به‌رپرسانی باڵای په‌كه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی و سیاسه‌تی خۆیان به‌كارتان ده‌هێنن و هه‌ڵتان ده‌خه‌ڵه‌تێنن.
ئێستا ئه‌وانه‌ی له سه‌نگه‌ره‌كان شه‌ڕ ده‌كه‌ن له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدان ئه‌م راستییه نازانن، من بۆ خۆمیش وا بوم. داخوازی من له ئێوه ئه‌وه‌یه ریزه‌كانی په‌كه‌كه جێبهێڵن. رێگای ئازادی و برایه‌تی و یه‌كسانی به تیرۆر نابێت.
له به‌ره‌كانی جه‌نگ بۆ خه‌ڵكێك خۆبه‌كوشتدان نابێت. داواكاریم له ئێوه ئه‌وه‌یه ریزه‌كانی په‌كه‌كه به‌جێبهێڵن.
چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ ئۆزگور ژیاندا له‌كاتی خۆڕاده‌ستكردنی
هه‌روه‌ها ئه‌و بانگه‌شانه‌ی كه له‌ناو په‌كه‌كه‌دا هه‌یه كه پێشمه‌رگه چه‌كدارانی په‌كه‌كه راده‌ستی توركیا ده‌كاته‌وه، ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌ریان و ئازاریان ده‌دات و زیندانیان ده‌كه‌ن راست نییه. پێچه‌وانه‌وه پێشمه‌رگه رێزێكی زۆریان لێگرتوم و من سوپاسیان ده‌كه‌م.