هەرێم نیوز
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە نێوان گوندی گیرە و کانی لان لە نزیک مەرزی کێلێی سەر بە ناحیەی هەڵشۆی کردە ئامانج و بەڕێوەبەری شارۆچکەی هەڵشۆش ڕایگەیاند ، چوار کەس لە ئۆتۆمبێلەکەدا گیانیان لەدەستداوە.
بەکر وەیسی، بەڕێوەبەری شارۆچکەی هەڵشۆ لەبارەی بۆردوومانەكەوە رایگەیاند، فڕۆکەکانی تورکیا سەعات 1 و سی خولەك، ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیان کردووەتە ئامانج و تیمەکانمان بەرەو ناوچەکە دەڕۆن بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکەن.
بەکر وەیسی، بەڕێوەبەری شارۆچکەی هەڵشۆ وتیشی، " ئەو ئۆتۆمبێلەی کراوەتە ئامانج لە جۆری تۆیۆتا هیلۆکس بووەو چوار سەرنشینیش لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا گیانیان لەدەستداوە.