دواین هەواڵ

کلتور‌

 06/06/2021

شانۆگەری تەقینەوە؛ نمایشێک پڕ لە توندوتیژی سێکسی

نوسینی: Sarah Kane

سارا کەین
لە ڕێژی خانمە دەرهێنەری نەرویجی

چێرشتی هۆڕن Kjersti H

سدیق عەزیز

ئەتمۆسفیرێکی شانۆیی پڕ لەجەنجاڵی و سترێسی،بەریەک کەوتن و توندوتیژیەکی زۆری جەستەی ودەرونی.

پەلاماردان و دەستدرێژی سێکسی بەزۆر ،دەست برن بۆ ئەندامی مێینە و نێرینە و لێستنەوەی جەستەی یەکتری بە جۆرێکی وەحشیگەریانە، مژین و دەستەپەڕو ڕژانی شهوەتی پیاو بەدەموچاوی ژندا،دەستدرێژی سێکیس پیاو بەرمبەر بەپیاو،کردنی لولە تفەنگ بەکنگی پیاودا، گازگرتن لەجەستەی یەکتری و خواردنی پارچە گوشتی یەکتری، حالەتی شێتتی و لەبیرچوونەوەی خود، کە تۆ کێیت، ئەم حاڵەتانە و چەندین حالەتی ترسێنەری تر فەزایەکی گەورەی ناونمایشی تەقینەوەی سارا کەین ی داگیرەکردبوو.
ئەم حاڵاتەنە وایکرد چەند بینەرێک بەرگەی ئەو دیمەنانە نەگرن وبچنە دەرەوە.

شەڕ هۆکاری خولقێنەری جۆرێکە لە ڕوحی شەڕەنگیزی و وەحشیگەریانە،شەڕ مرۆڤەکان دادەماڵێن لەهەموو ڕوحێکی مرۆڤ دۆستانە، دەسەڵات و بە خراپ بەکارهێنای دەسەلات هۆکارێکی تری ئەو شەڕەنگێزیەیە، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە کێ خولقێنەری شەڕە، کێ هۆکاری خراپ بەکار هێنای دەسەلاتە؟ هەرمرۆڤ خۆی نیە؟کەواتە ئەوە مرۆڤ خۆیەتی بەدەستی خۆیی هەرخۆیی دنیایەکی خوێناوی و پڕ لە ڕق دەخولقێنێت.

بە فیلمکردنی شانۆ

ڕاستە من لەهۆڵیکی شانۆیدا دانیشتووم، ڕاستە بەرامبەر بەرزییک دانیشتووم کە پێدەلێن تەختەی شانۆ،ڕاستە من بلیتێکم کڕیوە بۆ ئەوەی نمایشێکی شانۆیی ببینم، بەڵام ئەوەی من بینیم جگە لە فیلمێک یان درامایەکی تەلەفزیۆنی زیاتر هیچ نەبوو،هەست وبینیم دووربوو لەهەموو چێژێکی شانۆیی.

رووداوی شانۆگەریەکە لەناو ژووری هۆتێلێکدایە، بینەر پەنجەری ژوورەکە دەبینێت کە بە پەردەیەکی تەنک گیراوەو بینەر لەودییو پەردەکەوە تەنها تارمایی دەبینێت.

دەرهێنەر سەر شانۆیی کردبوو سێ بەش، لای ڕاست و چەپی شانۆ دوو شارمی سپی بوو،بەینی ئەم دوو شاشەیە پەنجەری هۆتێلەکەبوو،لەڕێگای کامێرای تەلەفزیۆنیەوە یان سینەمایی ڕووداوی ناو ژوورەکە دەگویزرایەوە سەر شاشە سپیەکان هەروەک ئەوەی سەیری فیلمێک بکەیت،هەندیک جار ئەکتەرەکان وەک ئەوەی لە پەنجەرەکەوە سەیری دەروەبکەن، لایەکی پەردەکەیان لادەبرد،لەو ساتەدا بینەر دەمووچاوی راستی ئەکتەرەکە دەبینی،زۆەجاران ئاکتینی واقیعی سەر شانۆ و سەر شارمەکان تێکەڵ بەیەک دەبوون.

نزیک کردنەوەی گرتەوەی سەر دەمووجاوی ئەکتەرەکان لەکاتی قسەکردن و سێکس و نیشاندانی هەموو ئەندامەکانی لە شی ئەکتەرەکان لە ڕێگای گرتەی کلۆزە کامێراوە دەهاتە سەر شاشەکە، گازگرتن و خواردنی خوێن و چاوو دەرهێنان بەڕوونی بەووردی دەهاتە بەر چاوی بینەر.

ئەم نمایشە فیلیمە پڕبوو لەتەنیکی جوانی هونەری باڵا وەک فیلم،وەک دروستکردنی تەقەقینەوە، تەقاندنی فیشەک و ڕژانی خوێن، چاو دەرهێنان و خواردنی، مایکەب و گۆڕینی دەمووچاوی ئەکتەرەکان لە کورترین ماوەدا.

ئەوەی جێگای سەرنجی منە کە تا ئێستا شێ نمایشی لەجۆرەم بینیەوە،کە پڕ لەسێکس وشەهوەت وتوندو تیژیەی جەستەی بوون ،بەلام هەموو دەرهینەرەکان ژن بوون.

تێبینی: ئەم نوسینە نەڕەخنەیە،نە شیکاریە،تەنها باسکردنی جۆرێک لەکەشی شانۆیی و جۆرێک لە دنیابینی دەرهێنەرێکە بۆ دەقێکی شانۆیی.

خانمە نوسەری بەریتانی سارا کەین لە ساڵی ١٩٩٩ لەتەمەنی ٢٨ ساڵیدا خۆی کوشت،بەڵام چەند دەقێکی لەدوای خۆی بەجێهێشتوە،کە لەسەر ئاستی دونیا دەنگدانەوەی هەیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP