حەمەسەعید حەسەن
ناوبانگی ئوم که‌لسووم و به نه‌مریی مانه‌وه‌ی گۆرانییه‌کانی، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه نییه که ئه‌و خانمه خاوه‌نی ده‌نگێکی خۆش بوو، ته‌نیا له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه نییه که ئاوازدانه‌رانی گه‌وره، هاوکارییان له‌گه‌ڵدا ده‌کرد، به هۆی ئهوهیشهوهیه که سه‌لیقه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌بوو، جوانترین تێکست بۆ گۆرانییه‌کانی هه‌ڵببژێریت. ئه‌و به‌هۆی (ئه‌حمه‌د ڕامی)ی شاعیره‌وه، ئاشنایه‌تیی له‌گه‌ڵ شیعردا په‌یدا کردبوو، ئه‌وه بۆیه شیعری باڵای خه‌یام، ئه‌حمه‌د شه‌وقی و مه‌حموود به‌یره‌م تونسیی ده‌چڕی.
جێی داخه به ده‌گمه‌ن گۆرانیبێژێکی کورد هه‌یه، شیعرناسیش بێت. سترانبێژانی کورد له بواری هه‌ڵبژاردنی تێکستی گۆرانیدا، هێنده ده‌ستوپێ سپین، تا ئاستی بێسه‌وادی. ئه‌وانه‌شی خه‌ریکی دانانی ئاوازن، که دێنه سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ده‌ق، له گۆرانبیێژهکان کۆڵه‌وارترن و ژه‌نیاره‌کانیش پێ ده‌چێت، کوردی نه‌زانن، ئه‌گه‌ر نا پێیان شه‌رم ده‌بوو، موزیک بۆ ئه‌و قسه پووچانه بژه‌نن.
لوتکه‌ی کاره‌سات ئه‌وه‌یه، هه‌ندێک گۆرانیبێژ له بواری کهمسهلیقهییدا، ڕیکۆردیان تۆمار کردووه، کاتێک هاتوون له‌بری شیعر، جنێویان کردووه به گۆرانی! ده‌قی گۆرانی که ده‌بێت له وشه‌ی جوان و ناسک پێک هاتبێت، بووه به جوێن و گۆرانیبێژیش که پێویسته که‌سێک بێت خاوه‌نی سه‌لیقه‌یه‌کی هونه‌ریی ورد و زه‌وقێکی باڵا، خه‌ریکی شه‌ڕه‌جنێوه! گۆرانیبێژێکی عێراقی هه‌یه، ناوی حیسام ڕهسسامه، چونکه گۆرانیی وای هه‌یه، پڕه له وشه‌ی ناشیرینی بازاڕی، پێی ده‌ڵێن: حیسام شهتتام که ده‌بێته حیسامی جنێوده‌ر. حیسام ڕه‌سسام له یه‌کێک له گۆرانییه‌کانیدا شتێکی وه‌ها به خۆشه‌ویسته‌که‌ی ده‌ڵێت:
نه‌فره‌ت له‌و ڕۆژه‌ی تۆم تێدا ناسی،
ئاخر زه‌برێکت لێ دام،
هیچ (هیچوپووچ)ێک له که‌سی نادات.
ئێمه‌یش گۆرانیبێژێکی لاومان هه‌یه، ناوی (گۆران ساڵح)ه، له یه‌کێک له گۆرانییه‌کانیدا، که به کلیپیش کراوه و زوو زوویش نیشان ده‌درێت، ده‌ڵێت:
من عاشقم،
تۆ خۆفرۆش!
به ڕاست جنێو هه‌یه له (خۆفرۆش) قورس‌تر؟ خۆفرۆش که‌سێکه ناپاکیی له میلله‌ت و له نیشتمان کردبێت، ئایا که‌سێک ناپاکیی له گه‌ل و له وڵات کردبێت، شیاوی ئه‌وه‌یه گۆرانیی بۆ بڵێین؟ تۆ بڵێیت مه‌به‌ستی له خۆفرۆش، له‌شفرۆش بێت؟ قه‌ت بووه، عاشقێک جنێوی له بابه‌تی له‌شفرۆش به خۆشه‌ویسته‌که‌ی بدات؟ که هونه‌رمه‌ندێکی پۆست‌مۆدێرن به خۆشه‌ویسته‌که‌ی بڵێت: خۆفرۆش، ئیدی ده‌بێت ئه‌وه‌مان به لاوه سه‌یر نه‌بێت، کاتێک عه‌زیز وه‌یسی که هونه‌رمه‌ندێکی میللییه، به یاره‌که‌ی ده‌ڵێت:
ئه‌و گه‌ردنه زه‌رده‌ت بێنه!
ماچ و دینار بستێنه
چونکه دینار بێبه‌هایه، چونکه خۆشه‌ویستی له ڕوانگه‌ی ئه‌و جۆره گۆرانیبێژانه‌وه، کاڵایه، چونکه گۆرانییه‌کان بازاڕیین و به‌رده‌وام نرخی کاڵاکانیش له بازاڕدا له به‌رزبوونه‌وه‌دان، چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌کرێت له ئاینده‌دا، له‌بری ماچ و دینار، بیکات به: (ماچ و گه‌ڵا!) ئاخر گه‌ڵایه‌ک سه‌د دۆلاره. عه‌زیز وه‌یسی له (بازاڕی ئه‌ڤین)دا، درێژه به
سه‌ودا و مامەڵە ده‌دات و ئه‌مجاره‌یان ده‌ڵێت:
به چه‌ندی؟ گوڵێ به چه‌ندی؟
قوربانت بێ، بزنه‌که‌م!
که‌واته له کن ئه‌و هونه‌رمه‌نده میللییه، که به‌رده‌وامه له‌سه‌ر سه‌ودا و مامه‌ڵه، که ڕاسته‌وخۆ و به ڕاشکاوی، وه‌ک خه‌ریکی کڕینی هه‌ر کاڵایه‌ک بێت، ده‌پرسێت: به چه‌ندی؟ ژنێک به‌های بزنێکی هه‌یه، ئه‌گه‌رنا خۆی به قوربانی ده‌کرد نه‌ک بزنه‌که‌ی، بزنهکهیش هه‌ر بایی گه‌ڵایه‌ک ده‌بێت. ئه‌وه‌یشیان که ده‌ڵێت:
بێوه‌ژنه، ده‌ستی دووه
دوو هه‌فته مێردی کردووه
هه‌ر پاته‌کردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه که ژن له کن عه‌زیز وه‌یسی، ئینسان نییه، کاڵایه، ئاخر ده‌ستی دوو بۆ کاڵا ده‌بێت. وه‌ک چۆن کاڵا ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م که‌ڵکی لێ وه‌رگیرابێت، زۆر له نرخه‌که‌ی دانابه‌زێت، لای وه‌یسی ژنیش وه‌ک هه‌ر کاڵایه‌کی دیکه، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م له کن پیاوێک بووبێت، هێنده له نرخی که‌م نابیته‌وه و هه‌ر پاره‌یه‌کی باش ده‌کات! (خوایه ئاگر له‌و که‌ناڵانه به‌رده‌یت که گۆرانییه‌کانی عه‌زه‌ی وه‌یسه بڵاو ده‌که‌نه‌وه!) ئه‌وه دووعای مه‌لا (ت)ی هه‌ڵه‌بجه‌یه له گوتاری نوێژی هه‌ینیدا که به ده‌نگی خۆی له کن نووسه‌ری ئه‌م باسه هه‌یه و هانده‌رێکه بۆ ئه‌وه‌ی به کهموکووڕییهکانیشییهوه، ڕێز له عه‌زیز وه‌یسی بگرین که به گۆرانییه شاده‌کانی، دڵی لاوانی کورد خۆش ده‌کات و ده‌یانهێنێته سه‌ما.
خوێندکارانی دواناوه‌ندییه‌کانی وڵاتانی سکه‌نده‌ناڤیا، له‌سه‌ر ئه‌وه ڕاهاتوون، ساڵانه ڕۆژێک، له ڕێگه‌ی کارکردنه‌وه، پاره کۆ بکه‌نه‌وه و بۆ وەڵاتانی هه‌ژاری ڕه‌وانه بکه‌ن. ساڵێکیان سێ کیژی دانمارکی، له سه‌نته‌ری کۆپنهاگندا، به مه‌به‌ستی خڕکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ک بۆ وڵاتێکی هه‌ژار، هه‌ر یه‌کی تابلۆیه‌ک که لێی نووسراوه: ماچێک به (١٠) کرۆن، که ده‌کاته دوو دۆلارێک، به ده‌سته‌وه ده‌گرن و به‌و جۆره به دوو سه‌عاتێک، بڕێکی باش پاره کۆ ده‌که‌نه‌وه. یه‌كێک له‌و کچانه، دواتر گوتبووی: به داخه‌وه هیچ کام له کۆمه‌کبه‌خشه‌کان، کوڕی گه‌نج نه‌بوون، هه‌موویان ژن و پیاوی پیر بوون که ده‌ستیان ده‌گوشین وماچیان ده‌کردین.
ئه‌وه‌یش جێی سه‌رنجه که ئه‌و میعری: (من عاشقم، تۆ خۆفرۆش)ه، هی هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش (هه‌ردی سه‌لاح)ه! که سه‌د بریا نهینووسیبا. گۆرانیبێژانی ئێمه (تاکوتهرایهکیان نه‌بێت) نه‌ک هه‌ر نازانن شیعر بنووسن، به‌ڵکوو توانای هه‌ڵبژاردنی هۆنراوهیشیان نییه، ئاوازدانه‌ران و ژهنیارانیشمان سه‌لیقه‌ی ناسینی شیعریان نییه، وه‌لێ کێشه‌که هه‌ر هێنده نییه، ئه‌وه‌یشه که له تیڤی و ڕادیۆکانیشدا شتێک نییه ناوی فیلته‌ر بێت، که‌سێک نییه، هه‌ست به جیاوازیی نێوان جوێن و وشه‌ی جوان بکات، ئه‌وه بۆیه به‌رده‌وام گوێمان له جنێوهگۆرانی ده‌بێت.
(عه‌شق که‌وشی
له پێستی ڕووی ئێوه‌ی ڕووڕه‌ش له پێ کرد،
ئێوه دۆڕان،
وه‌کوو دوو سه‌رشۆڕ.)
هه‌ر له‌و جنێوهمیعرهدا، وێڕای که‌وش، ڕووڕه‌ش، له پێ کردن، دۆڕاو، سه‌رشۆر، هه‌م (ناپاکی) هه‌یه و هه‌م (خیانه‌ت)یش!
حه‌زره‌تی شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی ده‌فه‌رموێت:
چه‌رمی ڕووی هێند قایمه، شمشێری میسری نایبڕێ
گه‌ر به که‌وشی که‌ی ده‌مێنێ، تا قیامه‌ت نادڕێ.
تۆ له‌وه‌ی گه‌ڕێ جنێوهمیعرهکه، دووباره‌کردنه‌وه‌ی ههجووهشیعرهکهی شێخ ڕه‌زایه، سکانداڵ ئه‌وه‌یه، بڵند عه‌بدوڵڵای ده‌نگبێژ، له‌بری ئه‌وه‌ی شیعرێکی ڕۆمانتیک بکات به ستران، هاتووه ئه‌و وشانه‌ی که له جنێو بترازێت هیچی دیکه نین، به گۆرانی گوتووه!
خالید دلێر یه‌کێکه له‌و هونه‌رمه‌نده ده‌گمه‌نانه‌ی وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆشه، ناسکترین شیعری گۆرانی ده‌نووسێت و جوانترین ئاوازیشی بۆ داده‌نێت. ڕه‌فیق چالاک که خاوه‌نی ده‌نگێکی نه‌مره، باڵاترین شیعری ده‌کرد به گۆرانی. هه‌نووکه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی گوایه شیعری به کێش و سه‌روا بۆ گۆرانی ده‌نووسن، نه هیچ ده‌رباره‌ی کێش و سه‌روا ده‌زانن، نه توانای نووسینی ڕسته‌یه‌کی شیعری‌یان هه‌یه، نه ده‌زانن وێنه‌ی شیعری به‌ری چ دارێکه! هه‌یانه ده‌یان (شیعر)ی به گۆرانی گوتراون، که‌چی نه‌ک هه‌ر توانای نووسینی دێڕه‌شیعرێکی نییه، به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت توانای نووسینه‌وه‌ی شیعری شاعیرێکیشی نییه.