د. جهعفهر عومهر: پسپۆڕی نهخۆشیه دهروونیهكان.
پێش کاردانەوەی توند سەرەتا بیربکەوە:
ـ یەکێک لە ڕێگاکانی ڕزگاربوون لە کاردانەوە نەرێنییەکانی توڕەیی بریتییە لە وەستان بۆ ماوەیەک هەتا کەسەکە بتوانێت بڕیارێکی دروست بدات، واتە پێش ئەوەی توڕەییەکە دەرببڕین سەرەتا بیری لێبکەینەوە و کەمێک بوەستین، بۆنمونە پێش توڕەبـوون کەسەکە هەتا ژمارە ١٠ ببژێرێت، لە ئیسلامدا زۆر ڕێنمایی لەو بارەوە هەن، وەکو:
- هەڵبژاردنی بێدەنگی: پەیامبەری خۆشەویست دەفەرموێت: "إذا غضب أحدكم فلیسكت: ئەگەر یەكێك لە ئێوە تووڕە بوو ئەوا با بێدەنگ ببێت." لە کاتی بێدەنگیدا لە کاردانەوەی نەرێنی بەدور دەبیت و وتە و قسەی نەشیاو ناکەیت.
- وتنی "أعوذ بالله من الشیطان الرجیم ": دوو کەس لەلای پەیامبەری خۆشەویست دەمەقاڵەیان بوو، یەکێکیان جنێوی دەدا و ڕەنگی سورهەڵگەرابوو لە توڕەییدا، پەیامبەر فەرمووی: "إنی لٲعلم كلمة لو قالها لذهب عنه ما یجد"
لو قال: أعوذ بالله من الشیطان الرجیم: من وشهیهك دهزانم ئهگهر ئهو كابرایه بیڵێت توڕە بوونهكهی نامێنێت, ئهگهر بڵێ أعوذ بالله من الشیطان الرجیم ئهو كهف و كوڵهی دهنیشێتهوه" ئەمەش دەبێتە هۆی پەیداکردنی کات و خاوبونەوەی توڕەییەکەی و ڕزگاربوون لە کاردانەوەی نەرێنی.