دواین هەواڵ

کوردستان‌

 28/04/2021

گومرگی گشتی‌ هه‌رێم وه‌ڵامی په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی دایه‌وه‌

  1. هه‌رێم نیوز
    به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگی هه‌رێم وه‌ڵامی په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌داته‌وه‌، كه‌ باسی له‌وه‌كردبو گوایه‌ "لە خاڵی سنوری حاجی ئۆمەران لێخۆشبونی گومركی بۆ دو كۆمپانیایی هێنانی شیش و بەردی پوكە كراوە."

    به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ ده‌ڵێت: "ئەم بابەتە جگە لە چەواشەكاری و تۆمەتی بێ بنەما هیچ ڕاستییەكی تێدا نییە."

    ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌

    ڕونكردنەوەیەك لە بەڕێوبەرایەتی گشتی گومركە‌‌وە
      پەرلەمانتار كاروان گەزنەیی لە‌ پە‌یجی تایبە‌تی خۆی، لە‌نووسینێكدا ڕاگەیاندووە كە؛ لە خاڵی سنوری حاجی ئۆمەران لێخۆشبونی گومركی بۆ دو كۆمپانیایی هێنانی شیش و بەردی پوكە كراوە. لامان سەیرە تۆمە‌تی نا ڕە‌وا و ناراست دە‌بە‌خشێتە‌ وە‌زارە‌تی دارایی و بێ ئە‌وە‌ی  ناوی ئە‌و دوو كۆمپانیایە‌ بھێنێت!.

    سە‌رە‌تا‌ ئێمە‌ بۆ هەموولایەكی ڕوندە‌كە‌ینە‌وە‌ كە ئەم بابەتە جگە لە چەواشەكاری و تۆمەتی بێ بنەما هیچ ڕاستییەكی تێدا نییە. ئینجا بۆ زانیاری ئە‌و پە‌رلە‌مانتارە بە‌ڕێزە‌‌ و ھە‌مولایە‌ك؛ سەرجەم لێخۆشبونە گومركییەكان كە‌ كراون بەپێی یاسا كارپێكراوەكانی وەك (یاسای گومركی و وەبەرهێنان، پیشەسازی و ڕێكەوتننامە نێودەوڵەتییەكان) ئەنجامدەدرێن.

    هەموو ئەو لێخۆشبونانەش بە نوسراوی فەرمی دەكرێن و  بە‌ڕێكاری یاسایی تە‌واو ئە‌نجامدە‌درێن و وەزارەتی دارایی و ئابوری جێبەجێكاری یاسا كارپێكراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە. ھە‌ر بۆیەش‌ نە‌دە‌بو ئە‌و پە‌رلە‌مانتارە‌ تۆمە‌تی بێ بنە‌ما ئاڕاستە‌ی وە‌زارە‌تمان بكات.

    سە‌یریش ئە‌وە‌یە‌ كە‌ پە‌رلە‌مانتار ھە‌بێت قسە‌ لە‌سە‌ر بابه‌تێك بكات بێئە‌وە‌ی زانیاری لە‌سە‌ر ھە‌بێت.  

    بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی گشتی گومرك
    ٢٨ی نیسانی ٢٠٢١



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP