دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 28/04/2021

جیاوازی نێوان دایک و باوک

د. شــــــەریف قـەرەچــــــــــەتـانــی

•دایک ئەو کەسەیە کە خۆشی دەوێیت کاتێک بۆ یەکەم جار چاوت دەکەیتەوە ~باوک ئەوە کەسەیە کە خۆشی دەوێیت بێ ئەوەی سەیری چاوەکانت بکات.

•دایک تۆ پێشکەشی جیھان دەکات ~باوک ھەوڵ دەدات جیھان پێشکەشی تۆ بکات.

•دایک ژیانت پێ دەبەخشێت ~باوک فێرت دەکات چۆن ژیان بکەیت.

•دایک ٩ مانگ تۆ لە سکی خۆیا ھەڵدەگرێت ~باوک تەواوی تەمەن لەسەر پشتی خۆیت دادەنێت.

•دایک لە کاتی لە دایک بون ھاوار دەکات و تۆ گوێت لێی نیە ~باوک دوای لە دایک بونت ھاوار دەکات.

•دایک دەگری کاتێک نەخۆش دەکەویت ~باوکت نەخۆش دەکەوێت ئەگەر تۆ بگریت.

•دایک دڵنیا دەبێتەوە لەوەی کە تۆ برسی نەبیت ~باوک فێرت دەکات کە برسیت نەبێت.

•دایک تۆ لەسەر سنگی دادەنێت ~باوک تۆ لەسەر پشتی دادەنێت.

•دایک کانیەکە لە ھەست و سۆز ~باوک بیرێکە لە حیکمەت.

•دایک بەرپرسیاریەتی تۆ ئەگرێتە ئەستۆ ~باوک فێری بەرپرسیاریەتیت ئەکات.

•دایک دەتپارێزێت لە کەوتن ~باوک فێرت ئەکات دوای کەوتن ھەڵسیتەوە.

•دایک فێرت دەکات کە لەسەر پێیەکانت بڕۆیت ~باوک فێرت دەکات کە چۆن لەسەر ڕێگای ژیان بڕۆیت.

•دایک ئاوێنەی جوانی و کەمالە ~باوک ئاوێنەی واقیع و ماندوبونە.

•دایک بە ھیچ نرخێک دیاری ناکرێت ~باوک دوبارە نابێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP