هەرێم نیوز
واچاوەڕوان دەكرێت ئیدارەی جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا بەفەرمی كوشتاری ئەرمنیەكان لەلایەت توركیاوە بەجینۆساید بناسێنێت .
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، چەند سەرچاوەیەكی نزیك له ئیداره‌ی بایدن پێیان وایه رۆژی 24ی ئه‌م مانگه جۆ بایدن كوشتاری ئه‌رمه‌نه‌كان وه‌ك جینۆساید ده‌ناسێنێت.
هاوكات سه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا نامه‌یه‌کیان بۆ جۆ بایدن، سه‌رۆکی ئه‌مریکا ناردووه و داوای لێده‌که‌ن وه‌ک یه‌که‌مین سه‌رۆک له مێژوودا به فه‌رمی کۆمه‌ڵکوژیی ئه‌رمه‌نییه‌کان به جینۆساید بناسێنێت.
نامەكە له‌لایه‌ن 100 ئه‌ندامه‌وه واژۆ کراوه و نوسیویانە:" ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی پیرانیش به زۆرینه‌ی ده‌نگ رووداوه‌که‌یان له 2019 به جینۆساید ناساندووه، ئێستاش کاتی ئه‌وه‌یه سه‌رۆکی ئه‌مریکا ئه‌و بێنده‌گییه بشکێنێت که چه‌ندین ساڵه به‌رده‌وامه و راستی رووداوه‌که باس‌بکات و به فه‌رمی وشه‌ی جینۆساید له‌به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵکوژکردنی یه‌ک ملیۆن و 500 هه‌زار ئه‌رمه‌نی له‌لایه‌ن عوسیمانییه‌کانه‌وه به‌کاربهێنێت".
ساڵی 1915 كوشتاری ئه‌رمه‌نییه‌كان روویدا و یه‌ک ملیۆن و 500 هەزاریان لەسەردەستی عوسمانییەكان كۆمه‌ڵكوژ كران
ده‌قی نامه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا:
کۆنگرێس ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا
واشنتن دی سی 20515
21ی نیسانی 2021
سه‌رۆک جۆزێف بایدن
کۆشکی سپی
1600 شه‌قامی په‌نسلڤانیا
به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆک:
له‌م مانگه‌دا، له 24ی نیسان، جیهان یادی 106 ساڵه‌ی ده‌ستپێکی یه‌که‌مین رۆژی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌کان ده‌کاته‌وه، کوشتنی سیسته‌ماتیکی 1.5 ملیۆن ئه‌رمه‌نی له‌لایه‌ن ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانییه‌وه له 1915ـه‌وه بۆ 1923، هه‌روه‌ها ئاواره‌بوونی زیاتر له‌و ژماره‌یه‌ش. دوای چه‌ندین ده‌یه، له‌کاتێکدا زۆر له سه‌رکرده‌کانی جیهان یه‌که‌م جینۆسایدی سه‌ده‌ی بیسته‌میان به فه‌رمی ناساندووه، که‌چی سه‌رۆکی ئه‌مریکا بێده‌نگه. ئێمه هاوڕاین له‌گه‌ڵ جڤاکی ئه‌رمه‌نی - ئه‌مریکی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی پشتیوانی له راستی و دادپه‌روه‌ری ده‌که‌ن و داواده‌که‌ن که ئێوه‌ش به روونی و راسته‌وخۆ دان به جینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌کان له راگه‌یێندراوی تایبه‌ت به 24ی نیساندا بنێن و به فه‌رمی بیناسێنن.
ده‌زانین که ئێوه خۆتان باش ئاگاداری ئه‌م پرسه‌ن له‌وکاته‌وه‌ی که سیناتۆر بوون و ئه‌وکاته‌ش که جێگری سه‌رۆک بوون، له‌وانه‌ش رێکخستنی ژماره 212 له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دادوه‌رییه‌وه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له 1989 ، که ناساندنی رۆژی نیشتمانی بۆ یادکردنه‌وه‌ی 75 ساڵه‌ی جینۆسایدی ئه‌رمنه‌ییه‌کانی لێکه‌وته‌وه. هه‌روه‌ها پێزانینمان هه‌یه به‌وه‌ی ئێوه وه‌ک جێگری سه‌رۆک ئاماده‌ییتان هه‌بوو له یادی جینۆسایدی ئه‌رمنییه‌کان له ساڵی 2015 له کاتیدراڵی نیشتیمانی. له‌و کاته‌شدا بوو که جه‌نابی قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس له گردبوونه‌وه‌ی پیرۆزی سانت پیته‌ردا سه‌باره‌ت به جینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌کان گوتی: "شاردنه‌وه‌ی یان نکۆڵیکردن له شه‌ێ وه‌ک وازهێنانه له برینێک به‌رده‌وام خوێنی لێبڕژێت به‌بێ ئه‌وه‌ی بپێچڕێت."
راستیی مێژوویی ئه‌وه‌ی که سه‌ده‌یه‌ک پێش ئێستا روویداوه پرسێکی کێشه‌له‌سه‌ر نییه. دیپلۆماتکاره ئه‌مریکییه‌کان دۆکیۆمێنتی تایبه‌ت به کۆمه‌ڵکوژیی ئه‌رمه‌نییه‌کانیان تۆمارکردووه، هه‌رچه‌نده شتێکی وه‌هایان له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌گوتووه که بینیویانه. ته‌نها چه‌ند ده‌یه‌یه‌ک دوای ئه‌وه رافایل له‌مکین زاراوه‌ی "جینۆساید"ی به‌کارهێنا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی جینۆسایدکردنی ئه‌رمه‌نییه‌کان به هه‌ند وه‌ربگیرێت.
به وه‌سفکردنی رووداوه‌که وه‌ک جینۆساید له‌مساڵدا ئێوه‌ش په‌یوه‌ندی ده‌که‌ن به هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی پیرانیشه‌وه که به زۆرینه‌ی ره‌ها له ساڵی 2019 به جینۆسایدتان ناساند. جگه له‌وه‌ش کتێبخانه‌ی کۆنگرێس هه‌نگاوێکی گرنگی ناوه بۆ به پۆلێن‌کردنی ئه‌و کتێبانه‌ی تایبه‌تن به‌و بابه‌ته و خراونه‌ته ناو ره‌فه‌ی تایبه‌تی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌کانه‌وه.
به‌ڕێز سه‌رۆک، وه‌ک خۆت له راگه‌یێندراوی 24ی نیسانی ساڵی رابردوودا گوتت "بێده‌نگی به‌شداریکردنه له تاوان"، بێده‌نگی شه‌رمه‌زارییانه‌ی حکومه‌تی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌و راستییه مێژوییه‌ی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌کان زۆر درێژه‌ی کێشاوه و پێویسته کۆتایی پێبێت. داوات لێده‌که‌ین شوێن پابه‌ندییه‌کانی خۆت بکه‌ویت و ئه‌و راستییه بڵێیت.