هه‌رێم نیوز
رۆژی هه‌ینی گروپێكی كورد‌و شیشانی له شاری لیج-ی وڵاتی به‌لجیكا بوه به شه‌ڕیان و له ئه‌نجامدا كورده‌كان شیشانییه‌كیان كوشتوه.
پێكدادانی نێوان ئه‌و دو گروپه ئه‌وه‌نده به‌هێزبوه، پۆلیسی شاره‌كه دابه‌زیونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ بڵاوه‌پێكردنی شه‌ڕكه‌ره‌كان.
ئه‌و ئاڵۆزی و شه‌ڕه له‌سه‌ره‌تاوه له نێوان كوردێك و شیشانییه‌ك له یه‌كێك له به‌نزینخانه‌كانی شاره‌كه رویداوه‌و له‌وێش خاوه‌نی به‌نزینخانه‌كه‌و كه‌سێكی تر له كاتی ناوبژیدا برینداربون، وه‌ك قازی داواكاری گشتی شاره‌كه، دامیان لۆبۆت به ئاژانسی فرانس پرێس-ی راگه‌یاندوه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كان سێ هاوڵاتی كورد به‌هۆی ئه‌و روداوه‌وه ده‌ستگیركراون كه له كامێراكاندا روخساریان ناسراوه‌ته‌وه، 28 شیشانیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
داواكاری گشتی لیج وتویه‌تی: پێشتر روداوی له‌و شێوه‌یه له لیج روی نه‌داوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كه مه‌ترسی هه‌یه تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه شه‌ڕو ئاڵۆزی له نێوان ئه‌و دو گروپه به‌رده‌وامی هه‌بێت و شیشانییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له كورده‌كان ده‌كه‌ن له شاری ڤێرڤییه له رۆژهه‌ڵاتی شاری لیج، به‌وهۆیه‌وه پۆلیس له ناوچه‌كه بڵاوه‌ی پێكراوه.