لە مانگی 3 ساڵی 2003 ڕۆژێک پێش بۆمبارانکردنی عێراق لە لایەن ئەمریکیەکانەوە نزیکەی یەک ملیار دۆلار لە بانکی ناوەندی عێراق لەلایەن قوسەی کوڕی سەدام دزرا.
ئەو ڕۆژە سەدام بە ئیمزای خۆی داوای لە بانکی ناوەندی کرد کە بڕی پارەکە بدرێت بە قوسەی کوڕی.
گواستنەوەی پارەکان لە لایەن قوسەی و یەکێک لە پاسەوانەکانی پێنج کاژێر بە ئۆتۆمبیلی گەورە درێژەی کێشا،ئەوە بوو ماوەیەک دوای ئەوە قوسەی کوژرا.
دوای ئەوە پارە و ئاڵتونێکی زۆر لە کۆشکی سەدام لە لایەن ئەمریکیەکان دۆزرایەوە دەستی بەسەردا گیرا.
دەست بەسەراگرتنی پارەکە بەبێ ئەنجامدانی توندوتیژی و تەنانەت یەک فیشەکیش نەتەقێنرا.
ئەم دزیە لە لایەن سەدامەوە بە گەورەترین دزی بانکی دادەنرێت لە جیهاندا.
بڕی ئەو پارەیەی ئەمریکیەکان دۆزیانەوە 650 ملیۆن دۆلار بوو هەتا ئێستاش کەس نازانێت ئەو 350 ملیۆنەی لە کوێیە.
کۆمێنتی ئێوە چیە؟