هه‌رێم نیوز
دوای جێهێشتنی كۆشكی سپی، دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به پلانی ئاینده‌ی لێدوانێكی ته‌مومژاوی دا.
به‌پێی ئه‌و لێدوانه كه گۆڤاری Washington Examiner لێی وه‌رگرتوه له یانه‌ی گۆڵفی خۆی له ویلایه‌تی فلۆریدا، سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه‌كانی ئاینده‌ی له دوای ده‌رچونی له كۆشكی سپی، دۆناڵد ترامپ وتویه‌تی "شتێك ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئێستا نا"
دوای ئه‌و قسه‌یه یه‌كێك له یاریده‌ده‌ره‌كانی ترامپ داوای له په‌یامنێری گۆڤاره‌كه كردوه شوێنه‌كه جێبهێڵێت.
ئه‌و لێدوانه‌ی ترامپ له كاتێكدا دێت ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خۆی ئاماده ده‌كات بۆ دادگای گۆشه‌گیركردنی ترامپ، به‌وپێیه‌ش ئه‌گه‌ر ئیدانه بكرێت، ڕێگه‌ی لێده‌گیرێت خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوی سه‌رۆكایه‌تی و هه‌ر پۆستێكی تری هه‌ڵبژێردراو بپاڵێوێت.