بە بۆنەی ساڵرۆژی کۆچی دوایی مامۆستا محەمەدی ماملێ، لەلایەن چەند هونەرمەندێکی شاری مەهابادەوە گۆرانیەک ئامادەکراوە، بە دەنگی خاتو تریفە ئەمیری.
لە گۆرانیەکەدا ساسان سەمەدی، بە کەمانچەو سامان ئەیاسی بە زەڕب، میلاد شەمسەدینی بە شمشاڵ و مەسعود قازی موکری بە پیانۆ بەشدارییان کردوە.
لەماوەی ڕابوردودا لەلایەن کەسانی نەناسراوە کەژاوەی گۆڕەکەی ماملێ شێوێنراو ئەوەش بوە هۆی توڕەیی و نیگەرانی کوردانی ڕۆژهەڵات بە تایبەت و سەرجەم کوردانی پارچەکانی تر.