له یه‌كه‌مین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه، چیك سۆلیڤان، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هاوپه‌یمانه ئه‌وروپیه‌كانی تاوتوێی دۆسیه‌كانی ئێران و ڕوسیا‌و چین و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌یان كردوه.
ئیمیلی هۆن، وته‌بێژی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردوه، كه سۆلیڤان له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیاو به‌ریتانیاو یابان له‌باره‌ی چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیدار به چین و ئێران و ڕوسیا‌و كۆریای باكور و ڤایرۆسی كۆرۆنا گفتوگۆی كردوه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، جۆن بایدن، سه‌رۆكی تازه هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له پته‌وكردنی هاوپه‌یمانی ئه‌تڵه‌سی كردوه‌ته‌وه.
ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابوردو جین بساكی، وته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا باسی له‌وه‌كرد، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵده‌دا كۆت و به‌نده‌كانی سه‌ر ئێران به‌هۆی دۆسیه ئه‌تۆمیه‌كه‌وه پته‌وتر بكات و ئه‌و بابه‌ته‌ش به‌شێك ده‌بێت له ڕاوێژكاره ده‌ستپێكه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوتاو هاوپه‌یمانه‌كانی.
به وته‌ی بساكی، له‌ماوه‌ی ڕابوردودا ئێران زۆرێك له‌و سزایانه‌ی پێشێلكردوه كه به‌هۆی دۆسیه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی خرابوه سه‌ری.