جێگر میدیا حسێن كوڕی هونه‌رمه‌ند "میدیا حسێن" له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام پاڵپیشتی و پشتگیری خۆی ده‌ربڕی بۆ خۆپیشانده‌ران.
جێگر ده‌ڵێت" وه‌ك ڕێزگرتن بۆ گیانی ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو گیانیان له‌ده‌ستدا بڕیاری ئه‌وه‌مداوه ئاهه‌نگ و لایڤ میوزیكه‌كانم له شاری سلێمانی بوه‌ستێنم و به ته‌واوه‌تی پاڵپشتی داواكاری گه‌نجه خێر له خۆ نه‌دیوه‌كانی كوردستان ده‌كه‌م"
جێگر یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده گه‌نجه ناوداره‌كانی شاری سلێمانی و زیاتر كاری لایڤ میوزیك ده‌كات و له بۆنه‌كاندا به‌شدار ده‌بێت.