دواین هەواڵ

کوردستان‌

 25/05/2023

لە چەمچەماڵ سێ گروپ لەسەر دزیکردن و وەرگرتنی سەرانە دەستگیرکران

هەرێم نیوز

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، سێ گروپی دزیكردنیان دەستگیركردوە كە لە 13 تۆمەتبار پێكهاتون و تاوانیان لە چەندین ماڵ و دوكان و شوێنەگشتیەكان ئەنجامداوە. 

ئەمڕۆ پێنجشەمە، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە پێناو پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان و ڕێگریكردن لە كاری نایاسایی، لە چەند ڕۆژی ڕابردودا هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە بە ماددەكانی 443 و 444 و 446 لەیاسای سزادانی عێراقی 13 كەسیان بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركردوە .

ئاماژەی بەوەش كردوە، "تۆمەتباران لە سنوری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەكانی دەوروبەری هەستاون بە دزیكردن لە ماڵان و دوكان و شوێنە گشتیەكان، هەروەها وەرگرتنی سەرانە لە هاوڵاتیان، سەرجەم ئەو كەلوپەل و ئامێرانەی دزیویانە پێكهاتبون لە ئۆتۆمۆبێل، ئاڵتون، پارە، مۆبایل".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "تۆمەتباران دانیشتوی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی خوارو و ناوڕاستی عێراقن، لە ئێستادا ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە ".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP