دواین هەواڵ

کوردستان‌

 21/07/2021

لەسەر بڵاو بونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی پارێزگای هەولێر ڕونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە

هەرێم نیوز

پارێزگای هه‌ولێر، لە ڕوونكردنەوەیەكدا ده‌نگۆی رووداوی ته‌قه‌كردن له‌ پاسێكی گه‌شتیاری ره‌تده‌كاته‌وه‌ و دەڵێت: ئه‌و ده‌نگۆیانە دوورە لە راستی و هیچ رووداوێکی لەم شێوەیە لە رۆژانی جەژن رووی نەداوە.

پارێزگای هەولێر، له‌سەر بڵاو بونەوەی گرتەیەكی ڤیدۆیی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردەوە و لەڕوونكردنەوەكەدا هاتووە،" دوای بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چەند شوێنێکی دیکە، کە گوایە لەلایەن چەند چەکدارێک لە رۆژانی جەژن دەستدرێژی کراوەتە سەر گه شتیاران و پاسێکی گەشتیاری و تەقەی لێکراوە، بە هەموو لایەک رادەگەێنین کە ئەم رووداوە بەهەموو شێویەک دوورە لەڕاستی و هیچ رووداوێکی لەمجۆرە و رووداوی تری هاوشێوەی لەڕۆژانی جەژن رووینەداوە".

لەرونكردنەوەكەی پاریزگای هەولێر ئەوەشهاتووە، ئەو گرتە ڤیدیۆیە و رووداوەکەش کۆنە و بەماوەیەکی پێش جەژن روویداوە، ئەویش وەرگرتنی ئیجرائاتی پێویست بووە بەرامبەر بەچەند کەسێکی سەرپێچیکار.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

روونکردنەوەیەک لە پارێزگای هەولێرەوە
دوای بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چەند شوێنێکی دیکە، کە گوایە لەلایەن چەند چەکدارێک لە رۆژانی جەژن دەستدرێژی کراوەتە سەر گه شتياران و پاسێکی گەشتیاری و تەقەی لێکراوە، بە هەموو لایەک رادەگەێنین کە ئەم رووداوە بەهەموو شێویەک دوورە لەڕاستی و هیچ رووداوێکی لەمجۆرە و رووداوی تری هاوشێوەی لەڕۆژانی جەژن رووینەداوە، بەڵکو ئەم گرتە ڤیدیۆیە و رووداوەکەش کۆنە و بەماوەیەکی پێش جەژن روویداوە، ئەویش وەرگرتنی ئیجرائاتی پێویست بووە بەرامبەر بەچەند کەسێکی سەرپێچیکار.
جارێکی تر هاووڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی سنووری پارێزگاکەمان دڵنیا دەکەینەوە رەوشی ئەمنی و سەقامگیر هەولێری پایتەخت و سەلامەتی و پاراستنی گیانی گەشتیاران و سەرو ماڵی هاووڵاتییانی شارەکەمان بە چاوکراوەیی و شەونخونی برایانیان لە هێزەکانی ناوخۆ پارێزراوە.
پارێزگای هەولێر



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP