ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له دروستبوونی ئه‌م قه‌واره‌یه‌ی پێی ده‌گوترێت عێراق، هه‌رگیز له ده‌ستدرێژی و تاوان به‌رانبه‌ر گه‌له‌كه‌مان نه‌پرینگاونه‌ته‌وه‌و دوودڵ نه‌بوون له به‌كارهێنانی هه‌ر جۆره چه‌ك و جبه‌خانه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵكوژكردنیی گه‌له‌كه‌مان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر گه‌له‌كه‌مان له‌كاتی حوكمڕانیی پارتی به‌عسدا و به فه‌رمانی خودی دیكتاتۆر له دڕندا‌یه‌تیدا بێ وێنه بوو، كۆمه‌ڵكوژی و جینۆسایدی بارزانییه‌كان بوو كه له به‌ره‌به‌یانی 31ی ته‌ممووزی ساڵی 1983 كه له ناوچه‌كانی قوشته‌په و هه‌ریر و به‌حركه له ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدرا به‌رانبه‌ر كه‌سانێكی بێ چه‌ك و ژن و منداڵ و پیر و په‌ككه‌وته كه خودی ڕژێم خۆی وه‌ك سزادانێك له‌و ناوچانه جێگیری كردبوون و له زێدی خۆیانی دوورخستبوونه‌وه.
گواستنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه سڤیل و بێتاوانه به زیلی سه‌ربازی بۆ بیابانه‌كانی خوارووی عێراق و زینده‌به‌چاڵكردنیان، نموونه‌یه‌كی بێ هاوتای بێ ویژدانی و دڕ‌نده‌ییه كه له مێژوودا وێنه‌ی كه‌مه، به‌داخه‌وه، بێده‌نگی جیهان له‌و تاوانه قێز‌و‌نه، به‌تایبه‌تی بێ هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تانی موسڵمان و كۆمكاری عه‌ره‌بی كه به به‌ر چاویانه‌وه گه‌لێكی موسڵمان و بێ وه‌ی ئه‌نفال و كۆمه‌ڵكوژ ده‌كرا، ئه‌وانیش كڕوكپ به‌رانبه‌ر ئه‌و تاوانه بێده‌نگییان هه‌ڵبژارد كه له‌ڕاستیدا هه‌ر ئه‌م بێ هه‌ڵوێستییه بوو كه حكوومه‌ت له‌مه‌ودوا دڕندانه‌تر په‌لاماری شار و گوند و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی دا و پڕۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفالی ده‌ستپێكرد كه له ئه‌نجامدا 182 هه‌زار كه‌سی سڤیل و ژن و منداڵ و پیر و په‌ككه‌وته‌ی كرده قوربانی.
حكوومه‌تی عێراقی ئه‌مڕۆش دوای (21) ساڵ هێشتا به‌رانبه‌ر ئه‌و تاوانانه هه‌ڵوێستێكی مرۆڤدۆستانه‌ی وه‌رنه‌گرتووه و قه‌ره‌بووی قوربانییانی ئه‌نفالی نه‌كردووه‌ته‌وه خۆی به‌رانبه‌ر ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه كپ كردووه، دروود بۆ ڕۆحی به‌رزه‌فڕی ئه‌و قوربانییانه و سه‌رشۆڕی و شه‌رمه‌زاری بۆ بكه‌رانی.