دواین هەواڵ

لەگەڵ هەموو نەتەوەو و لایەنەکان ئینتێگرەیشن دەکرێت، تەنیا لەگەڵ کورد نەبێت .

‌نەوزاد هێتوتی

9 کاتژمێر پێش ئێستا

لەگەڵ هەموو نەتەوەو و لایەنەکان ئینتێگرەیشن دەکرێت، تەنیا لەگەڵ کورد نەبێت .

نازانم ناوی چی لەم سیاسەتە دابنێین.ناوچە سنوورییەکان ڕادەستی باخچەلی و تورکیا کران و ڕێگەیان نەدا پێشمەرگە بچێتە ئەو ناوچانە.

لە سووریاش ئینتێگرەیشن کرا، لە گەڵ عەرەبەکان، کوردیش لە زۆرێک لە ماف و داواکارییە سیاسییەکانی خۆی بێبەشکرا. شەنگالیش ڕادەستی بەغدا کرا و پێکهاتەی ئێزیدیی دژی کورد و هەرێمی کوردستان هاندران.

دڵنیام، ئەگەر لە ئێرانیشلە سبەی روژ پێکەیان هەبێت لە گەڵ ڕەزا پەهلەوی ئێنتگراسیوون دەکەن.

کاتێک ئامانجت روون دیار نەبێت ئەمە ئەنجامەکەی دەبێت. برایەتی گەلان یان تواندنەوەی کورد لە ناو جەستەی داگیرکەران دا.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP