دواین هەواڵ

خیانەت لە کۆشکی سپی؟ جەی دی ڤانس پلانی سێ لایەنەی ئەمریکا، ئیسرائیل و کوردانی بۆ ڕووخاندنی ئێران ئاشکرا کرد!

‌نەوزاد هێتوتی

14 کاتژمێر پێش ئێستا

دوایین زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە هۆکاری سەرەکی ئاشکرا بوونی  پلانی  مووساد و CIA  بۆ رووخاندنی سیستمی سیاسی ئێران لە رێگەی هێزەکانی کوردییەوە   بە هۆی دزە پێکردنی زانیارییەکان بووە لە ڕێگەی جێگرەکەی ترەمیەوە.  زانیارییەکانی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەوان گومانیان هەیە جێگرەکەی ترەمپ  لە پشت ئاشکرا بوونی پلانەکەی ئەمریکا و ئیسرائیل بووە.

بە تایبەتی، J.D. Vance دژی شەڕی ئێران بووە و لەگەڵ ڕووخانی سیستمی سیاسی ئێرانیش هاوڕا نەبووە. بۆیە کاتێک دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل پلانەکە ئامادە دەکەن و نزیک دەبنەوە لە جێبەجێکردنی، بە تایبەت دوای چوار ڕۆژ لە دەستپێکردنی شەڕ، کە هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل ژمارەیەکی زۆر لە شوێنە ستراتیژییەکانی ناوچە کوردییەکان بۆردوومان دەکەن بۆ ئەوەی ڕێگە خۆش بکرێت بۆ هێزە کوردییەکان بۆ چوونە ناو خاکی ئێران، لەو کاتەدا ڤانس، جێگری ترەمپ، بەشێکی زۆر لە پلانەکە بۆ تورکیا ئاشکرا دەکات.

دوای ئەوە، ئەردۆگان دەست بە هەڵمەتێکی سیاسی و دیپلۆماسی  گەورە دەکات لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ و ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ترەمپەوە دەکات. لە کۆتاییدا دەتوانێت ترەمپ رازی بکات کە واز لە پاڵپشتی کوردەکان بهێنێت و پلانەکە هەڵبوەشێنێت. ئەمەش دەبێتە هۆکاری سەرەکی بۆ ئەوەی هەموو ئەو بەرنامە و پلانانەی دانرابوون بۆ ڕووخاندنی سیستمی سیاسی لە ئێران سەر نەگرن.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP