دواین هەواڵ

بۆچی چین لە شەڕی گومرگی ناترسێت؟

‌ ژانگ جیانوێی

20 کاتژمێر پێش ئێستا

سیاسەتی گومرگی ئەمریكا لەم دواییانەدا مشتومڕی جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا. لە بەرامبەر سەپاندنی باجی زۆر نائاسایی بەسەر چین لەلایەن ئەمریكاوە، چین بە ڕوونی ڕایگەیاندووە كە هیچ براوەیەك لە شەڕی گومرگی یان بازرگانیدا نییە، هەروەها نایەوێت شەڕ بكات، بەڵام لێی ناترسێت. لەم چوارچێوەیەدا دەمەوێت ئەوە ڕوون بكەمەوە كە بۆچی چین لە شەڕی گومرگی ناترسێت؟

ئابووری چین

چین تاكە وڵاتە لە جیهاندا كە خاوەنی هەموو ئەو پۆلە پیشەسازیانەیە كە لە پۆلێنبەندی پیشەسازیی نەتەوە یەكگرتووەكاندا هاتووە، ئەمەش سوودێكی بەرهەمهێنانی پێدەبەخشێت كە وڵاتانی دیكە ناتوانن لە كورتخایەندا بەدەستی بهێنن. بە پشتبەستن بە زنجیرە دابینكردنی چینی دامەزراو و گشتگیر، كارگەی گەورەی شەنگەهای تێسلا ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 950 هەزار ئۆتۆمبێلی هەیە، كە نزیكەی نیوەی بەرهەمی جیهانی تێسلا پێكدەهێنێت

خۆڕاگری بەهێزی ئابووری چین

لە ساڵی 2024دا كۆی گشتی فرۆشی تاكەكەسی كاڵای بەكاربەر لە چین گەیشتە 48.8 تریلیۆن یوان (بە نزیكەیی یەكسانە بە 6.7 تریلیۆن دۆلاری ئەمریكی.)، بەكارهێنان بە ڕێژەی 44.5% بەشداری لە گەشەی ئابووریدا كردووە. بەكاربردن، نەك هەناردەكردن، بزوێنەری سەرەكی ئابووری چینە. هەروەها پێكهاتەی بازرگانی دەرەوەی چین بە ردەوام دە بێت و هەناردە كردنی بۆ ئە مریكا تە نیا 14.7%ی كۆی هەناردەكانی پێكدەهێنێت. لە چارەكی یەكەمی ساڵی 2025دا بەرهەمی ناوخۆیی چین بە ڕێژەی 5.4% گەشەی كردووە، ئەمەش خۆڕاگری ئابوورییەكەی نیشان دەدات،چین بەرگریكارێكی سەرسەختی دادپەروەری نێودەوڵەتی و بەرژەوەندی هاوبەشی هەموو وڵاتانی جیهانە،چین پابەندە بە پێشخستنی كردنەوەی ئاستی بەرز و هاوبەشكردنی دەرفەتەكانی لەگەڵ جیهان. بووەتە هاوبەشێكی بازرگانی سەرەكی بۆ زیاتر لە 150 وڵات و ناوچە، هەروەها زیاتر لە 20 ڕێككەوتنی بازرگانی ئازادی لەگەڵ زیاتر لە 30 وڵات و هەرێم واژۆ كردووە. لە 1ی كانونی یەكەمی ساڵی ڕابردوو، چین مامەڵەی 100% سفری گومرگی لەسەر بابەتە گومرگییەكان بەخشی بە 43 وڵاتی كەم پێشكەوتوو كە پەیوەندی دیپلۆماسییان هەیە، لە ئەنجامدا هەناردەی ئەو وڵاتانە بۆ چین بە ڕێژەی 18.1% زیادی كردووە

بەپێچەوانەوە ئەمریكا باج وەك چەكێك كەڵك وەردەگرێت بۆ ئەوەی زۆرترین فشار و بەدواداچوون بۆ بەرژەوەندییەكانی خۆی بكات. ئەمەش بە شێوەیەكی جددی پێشێلكردنی ماف و بەرژەوەندییە ڕەواكانی وڵاتانی دیكەیە، بە ئاشكرا ڕێساكانی ڕێكخراوی بازرگانی جیهانی پێشێل دەكات، زیانێكی زۆر بە سیستەمی بازرگانی فرەلایەنە لەسەر بنەمای ڕێساكان دەگەیەنێت و بە شێوەیەكی بەرچاو نەزمی ئابووری جیهانی ناسەقامگیر دەكات. ئەمەش پێچەوانەی هەموو جیهانە. چین ڕێوشوێنی پێویستی گرتووەتەبەر نەك تەنها بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی خۆی، بەڵكو بۆ بەرزڕاگرتنی دادپەروەری و دادپەروەری نێودەوڵەتی و بەرژەوەندی هاوبەشی هەموو وڵاتان

سیاسەتی گومرگی ئەمریكا

سیاسەتی گومرگی ئەمریكا زیان بە كەسانی دیكە دەگەیەنێت و سوودی بۆ خۆی نییە،لە زنجیرە پیشەسازی و دابینكردنی جیهانی ئەمڕۆدا كە زۆر یەكگرتوون، سەپاندنی باجی بەرز تۆڕەكانی زنجیرەی دابینكردن تێكدەدات و كارایی پیشەسازییە جیاوازەكان كەمدەكاتەوە و كاریگەری نەرێنی لەسەر گەشەسەندنی ئابووری دروستی هەموو وڵاتان دەبێت. باج و سیاسەتی گۆشەگیریی ئەمریكا زیان بە هاوكارییەكانی لەگەڵ وڵاتانی دیكە دەگەیەنێت و بناغەكانی هاوكاری نێودەوڵەتی لاواز دەكات. ئەوان ڕووبەڕووی دژایەتی و ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی توند بوونەتەوە لەلایەن زۆرێك لە وڵاتانەوە، لەنێویاندا هاوپەیمانەكانی ئەمریكا،لێكۆڵینەوەكانی ئەنجومەنی بازرگانی ئەمریكا و چین دەریدەخەن كە یەكەمین شەڕی بازرگانی كە ئەمریكا دژی چین لە ساڵی 2018دا بووە هۆی لەدەستدانی 245 هەزار هەلی كار لە ئەمریكا.سیاسەتی نوێی باجی ئەمەریكا لە سەرەتای مانگی نیساندا بەووتەی لۆڕێنس سامرز، وەزیری گەنجینەی پێشووی ئەمریكا دەتوانێت ببێتە هۆی زیانگەیاندن بە بڕی 30 تریلیۆن دۆلار، و بەرزبوونەوەی ئەگەری پاشەكشەی ئابووری جیهانی بۆ 60٪

پەندێكی بەناوبانگی چینی دەڵێت: "كاتێك خۆر لە ڕۆژهەڵات ئاوا دەبێت، ڕۆژئاوا دەدرەوشێتەوە"،ئابووری چین بە شێوەیەكی بەرز لەگەڵ ئابوورییەكانی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو دا یەكگرتووە، چین وەك گەورەترین هاوبەشی بازرگانیی كۆمیسیۆنی جیهانی، ئامادەیە لەگەڵ كۆمیسیۆنی جیهانی كاربكات بۆ خێراكردنی تەواوكردنی دانوستانەكانی ڕێككەوتنی بازرگانی ئازاد و پێشخستنی هاوبەشی پەرەپێدانی هاوكارییە ئابووری و بازرگانییەكانی نێوان چین و وڵاتانی كەنداو، و چین و دەوڵەتانی عەرەبی.

ژانگ جیانوێی باڵیۆزی كۆماری گەلی چین لە كوێت
سەرچاوە:
https://www.alanba.com.kw/1305266/
و/ هەڵۆ حەسەن

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP