دواین هەواڵ

پەیامەکەی چینیەکان بۆ جیهان چیە؟

‌مستەفا شێخ محمد

21 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەو قۆناغە و قۆناغی داهاتوو،  ماوەی یەکلایکەرەوەن، بۆ پێشخستنی دۆزی، بنیاتنانی مەزنی نەتەوەکەمان و بەرجەستەکردنی دەوڵەتێکی بەهێز،  بەنوێکردنەوەی میتۆدی، چینیی،ئەو دێرانە لە راپۆرتی سێیەمین کۆنگرەی  حزبی شوعی چینیەوە، نووسراون کە خاوەنی نزیکەی ١٠٠ ملیۆن ئەندامە،چین لە ئێستادا  دووەم گەورەترین ووڵاتە لە  رووی دانیشتوانەوە، بەتەنیا ١٧،٤٪ی دانیشتوانی جیهان لەخۆ دەگرێت، خاوەنی دووەمین  گەورەترین ئابوورییە لە دوای وویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا،چینیەکان، دوای ماوەیەکی زۆر لە بێدەنگی خەریکی شۆرشێکی  گشتگیرن، کاریگەریەکانیان لە جیهان، زۆر زق و زاڵە،

ئەوان تەنانەت لە بیری ئەوەدان   سیستەمی ئۆتۆمبێلی خودرۆ، لە هەموو چین بەکاربخەن بۆ ئەوەی رۆژانە شۆفێرەکان ئەو کاتژمێر و نیوەی لە شۆفێری کردن لێیان دەروات لە بەرهەم هێنان  بەکاری بهێنن،ئایا چینیەکان چیدەکەن؟ دەیانەوێت لە داهاتوو چی بکەن؟ وەڵامی ئەو جۆرە پرسیارانە، جێگای نیگەرانی دەوڵەتانی جیهانە،بەتایبەت کاتێک چەقی بابەتەکە، لەدەستدان و بەدەستهێنانی هەژموونی سیاسی و ئابووری و فەرهەنگییە،رکابەرەکەکانیان لە گۆرەپانەکانی زانست، تەکنەلۆجیا، پیشەسازی، زیرەکی دەستکرد و پیشەسازییە گەورەکاندا، توشی زۆر شۆک دەبن،

ئێستا چینیەکان لە ئاستی دونیادا، بەشێوەیەکی هەمەلایەنە خەریکی ئەو شتەن کە ناوی مۆدێلی چینە،لە راپۆرتەکەی حزبی شوعی چینی کە دارێژەری  ستراتیجیەتی ووڵاتەکەن، کۆمەڵێک سەرەداو لە گۆشە نیگای جیاوازەوە دەردەکەون، کە رووناکیی دەخەنە سەر  نیازەکانی چین، دەتوانرێت بەکورتی بڵێین لێرە بەولاوە، چین بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی، کە زیاتر لەکۆتاییەکانی سەدەی رابردوەوە بەدەستی هێناون، ناچارە مۆدێلێکی نوێی سیاسەتی دەرەکی پەیرەو بکات لە سەر ئاستی جیهاندا، بەتایبەت لە رابردوودا، پەیوەندی چین بەدەرەوەی خۆی کرۆکەکەی بازرگانی و ئابووری بووە، بابەتی سیاسی و فەرهەنگی و زانستی لە ئایندەدا زیاتر جێگای بایەخی  حکومەتی چین دەبێت،

لەرابردوو تائەندازەیەکی زۆر چینیەکان، سیاسەتێکی دورە پەرێزیان لە زۆرینەی کێشە سیاسیەکانی جیهاندا گرتۆتە بەر،  کەچی لێرە بەدواوە« بانگەشەکردن بۆ سیستەمی سۆسیالیستی بە مۆدێلی چینی»، دەکرێت وەک سەرەتایە بناسێنین  کە هەوڵدەدرێت، ئەو مۆدێلە، لە شوێن و ناوچەکانی دیکەی جیهان، بانگەشەیەکی گەورەی بۆ بکرێت،  ئەو مۆدێلە کە هەلێکی گەورە بوو  بۆ بوژانەوەی  ئابووری و زانستی چین،لەگەڵ هەوڵدان بۆ بەروپێشبردن, پاراستنی دەسکەوتەکان، ئەرکێکی دیکەیە، دەبێت کات و تێچووی بۆ بدرێت،ئەو مانۆرە ئابووریانەی کە ئەمریکا  لە دوای دەستبەکاربوونی، ترامپ لەم ماوەیەدا بەرێوەی برد، وەک ئامادەکاریەکە بۆ  ململانیەکی فراوان لەگەڵ چینیەکاندا لێکدەدرێتەوە، بەتایبەت  ئەمریکیەکان  لە دڵراوکێی  گەورە بوونی  چیندا دەژیێن، نایانەوێت  ئەو هەژموونەی  بەهۆی جەنگی دووەمی جیهانی دەستیان کەوتووە، بەهۆی گەشەکردنی بەردەوامی چین بکەوێتە بەردەم مەترسی،

ئەوەی روونە کە ململانێکانی چین دەستیان پێکردوە، کرۆکی پەیامەکەی چینیەکانیش ئەوەیە، کە پاشەکشە لە گەشەکردنی خۆیان ناکەن و دەیانەویت،  دڵنیایەک بەجیهان بدەن کە مۆدێلی چین  نابێتە هەرەشە بۆ هیچ لایەک.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP