دواین هەواڵ

لە یادی ڕێکەوتنە شۆمەکەی جەزائیر

‌ئەسرین عاسی شوانی

06/03/2024

گەر ئاوڕێک لە ڕابردو بدەینەوە دەبینین دەیان ڕێکەوتننامە لە دژی گەلەکەمان کراوە و هەوڵدراوە ناسنامەمان بسڕنەوەو خاکمان سوتماک بکەن لە وێنەی ڕێکەوتننامەی شۆمی جەزائیر لە 6/3/1975 دا لە نێوان شای ئێران و سەدام حسین گۆڕبەگۆر بە ناوبژیوانی سەرۆکی ئەوسای جەزائیر.

بۆ ئەوە بوو گەلی کورد لە ڕەگەوە هەڵبکەنن بەڵام دیارە ئەوەخەیاڵ پڵاوی دوژمنانە کە پێیان وابوو گەر داری خورما لە سەریان بڕوێت جارێکی تر پێشمەرگە لە شاخە سەرکەشەکانی کوردستان دروست نابێتەوە.

بۆیە هەر لەگەڵ ڕێکەوتننامەکەدا ڕژێم دەستی کرد بە ڕاگویزانی گوندەکانی سەرسنور بە قوڵای سی کیلۆمەتر بۆ ئەوەی ڕێ لە دروست بونەوەی شۆڕشی کورد بگرێت ،بەڵام دەپرسین ئایا ڕژێمی بەعس بەو ڕێکەوتننامەیە قازانجی کرد؟

وەڵام نەخێر لەبەر ئەوەی شۆڕش و پێشمەرگەهەر زوو لە شاخ و شارەوە هەڵتۆقان و بە ئەزمونی زۆر لە شکستەکان هاتنەوە کۆڕی خەبات و شکستیان بە پلانی نێودەوڵەتی هێناو کوردو کوردستان مانەوە و لە جاران بە ورەترو ئازایانەتر هاتنەوە مەیدانی کوردایەتی کۆڕی خەبات و بەرخودان شۆڕشی گوڵان چەخماخەی دا دەستی بەچاڵاکیەکانی کردەوە ڕێکخستنەکانی پارتی کەوتنە جولە و کوڕو کۆبونەوە ئیتر ڕژێم دوبارە کەوتە پەلەقاژە چونکە ڕۆژانە پێشمەرگە چالاکیەکانی زیاتر دەکرد دژ بە ڕژیمی بەعس هەرلە شۆڕشی گوڵان دا چەندین داستانی نەبەردی تۆمار کرا هەر ئەم شۆڕشەبوو بووە هەوێنی ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی 1991کە بووە هۆی ڕاماڵینی دام و دەزگا داپلۆسێنەرەکانی ڕژێمی بە عس لە کوردستان وەدەر نران.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP