سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆک وەزیرانی سوید ئولف کریستەرسۆن و سکرتێری گشتی ناتۆ یێنس ستۆلتنبێرگ لە یەکتر گەیشتنیان بەرەوپێشەوە بردووە.
وتووێژەکان داخراوبوون، دواتر هەمووشتێک ئاشکرا کرا کە ڕازی بوونی تورکیایە بە ئەندامییەتی سوید لە هاوپەیمانی ناتۆ دا.
گۆڕینی هەڵوێستی سەرۆکی تورکیا دوای کۆبوونەوەیەک بوو لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی سوید ئولف کریستەرسۆن و ستۆلتنبێرگ.
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا دوای وتووێژەکان، تورکیا، سوید و ناتۆ جەختیان لەوە کردەوە کە ستۆکهۆڵم یاساکانی گۆڕیوە و هەماهەنگی دژە تیرۆر دژی (پەکەکە) فراوان کردووە و هەناردەکردنی چەکی بۆ تورکیا دەستپێکردووە. ئامانجەکە ئەندام بوونە
ئەندامبوونیێک بۆ سوید لە ناتۆ کە پێویستییەکی ژیانییە و لە ماناشدا قایمکردنی ئاسایشی هەموو هاوپەیمانەکانی ناتۆ دەگەیەنێت بەتایبەتی لەم کاتە مەترسیدارەدا"، ئەمەش بەگوێرەی لێدوانی ستۆڵتنبێرگ لە ڕۆژی دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە ڤیلینۆس درکاندی.
سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتیەکە یێنس ستۆلتنبێرگ بە پەیامنێرانی وت سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی دووشەممە ڕازی بوو واز لە بەرهەڵستییەکەی بهێنێت بەرامبەر ئەوەی سوید ببێتە ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆ و بە زووترین کات پەسەندکردنەکەی پێشکەش بە پەرلەمانی تورکیا بکات.
سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ڕایگەیاند بە ڕاوێژکردن لەگەڵ کۆنگرێسی ئەمەریکادا سەرنجی لە سەر هەماهەنگی لەگەڵ تورکیادادەبێت.
لەوێدا لێدوانی بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک بایدن بە کردەنی بوو کە دەست و برد وەزیری بەرگری ئەمەریکا لۆید ئۆستن بە تەلەفۆن لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیادا تاوتوێی ڕۆڵی وڵاتەکەی کردووە لە نوێکردنەوەی سەربازی تورکیادا، ئەمەش ئاماژەیەکی دیکەیە بۆ ئەوەی دانوستانەکان سەبارەت بە ئەندام بوونی سوید لە ناتۆدا بە ڕێکەوتنێکی بەرگری نێوان ئەمەریکا و تورکیا یارمەتی دراوە.
تورکیا دڵنیایە لەم قۆناغە پڕ لە ململانێیەدا فڕۆکەی ئیڤ 35ی پێ ناگات، خواستی جێگرەوەی نوێکردنەوەی ئێڤ 16 یە.
وای دەبینم، دوای ئەوەی تورکیا ناسنامەی ڕۆژهەڵاتی خۆی بەدەست هێناوەتەوەو بە خۆر ئاوای نیشاندا کە لە ڕۆژهەڵاتدا بێ تورکیا کاریگەرییەکانتان بە گوێرەی خواستەکانتان نابێت لەمەودوا بەهێزێکی زیاترەوە مامەڵە لە گەڵ خۆر ئاوا دەکات، پرسی کوردیش لە گفتوگۆکاندا مەسافەیەکی بڕیوە بەتایبەتی لەسوریا لە کەمترین گریمانەدا زەمینەی مامەڵەکردنێکی دژوار بۆ کورد لە سوریا ڕەخسا.
ڕازیبوونی ئەنقەرە و ستۆکهۆڵم سەبارەت بە دروستکردنی "ڕێککەوتنێکی ئاسایشی دوولایەنەی نوێ" و سوید "نەخشەڕێگایەک وەک بنەمای بەردەوامبوونی لە شەڕی دژ بە تیرۆریزم بە هەموو شێوەکانیەوە" پێشکەش دەکات.
وەک بەشێک لە ڕێککەوتنەکە، ستۆڵتنبێرگ ڕازی بوو بە دروستکردنی پۆستێکی نوێ بە ناوی "ڕێکخەری تایبەت بۆ دژە تیرۆر" لە ناتۆ.