-ئه‌گه‌ره‌كان زۆرن با له‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى بایكۆتى پرۆسه‌ى سیاسی بكه‌ن یان ببن به ئۆپۆزسیۆن, یه‌كێتی له‌م حاڵه‌ته‌دا به‌رهه‌م ساڵحی خستوه‌ته یاریه‌كى دۆراوى مسۆگه‌ره‌وه خۆشی باش ده‌زانێت ده‌رناچێت.
یه‌كێتی به‌رهه‌م ساڵح ده‌گۆرێت؟
-ئه‌گه‌ر به‌شێك له لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بچنه پاڵ حكومه‌تی زۆرینه‌ى سه‌در ئه‌وه ده‌فه‌ت و ده‌رگایه‌كه بۆ سه‌ركه‌وتنی كاندیدى یه‌كێتی, له‌و حاڵه‌ته‌شدا یه‌كێتی رازى ده‌بێت به گۆرینى به‌رهه‌م ساڵح و پارتیش زێبارى ده‌كشێنێته‌وه.
ته‌نها هه‌لی به‌رهه‌م ساڵح
-هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى لێكتێگه‌یشتن یان رێككه‌وتنی نێوان سه‌در سوننه پارتیه, یان دروست بوونى كێشه‌ى ئه‌منى گه‌وریه له عێراق به‌شێوه‌یه‌ك نه‌توانرێت حكومه‌ت پێك بهێنرێت و بریار له هه‌ڵبژاردنێكی دیكه‌ى پێشوه‌خت بدرێت, ئه‌مه‌یان تا راده‌یه‌ك مه‌حاڵه هه‌رچه‌نده هیچ شتێك له عێرقدا مه‌حال نیه.
ده‌رئه‌نجام.
ئه‌وه‌ى ده‌بینرێت یه‌كێتی نیشتیمانی به‌رهه‌م ساڵحی خستوه‌ته یاریه‌كی دۆراوه‌وه, بیرتان ده‌خه‌مه‌وه پێش دروست بوونى رووداوه‌كانی 8ى ته‌مووز بابه‌تێكم نووسی به‌ناونیشانی كوره‌كانی تاڵه‌بانی براوه‌ن, ئه‌وكات ئاماژه‌م به‌وه كرد كه كوره‌كانی تاڵه‌بانی لاهور جه‌نگى به‌كار ده‌هێنن بۆ وه‌رگرتنى شه‌رعیه‌ت و دانپێدانانی پارتی هه‌رئه‌وه‌ش ده‌رچوو, با چاوه‌روان بین بزانین به‌رهه‌م ساڵح به‌كوێ ده‌گات.