سەرەکی
کوردستان
عێراق
جیهان
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
بیروڕا
ئابوری
کۆمەڵایەتی
وەرزش
هەمەڕنگ
تەندروستی
کلتور
گەلەری
ڤیدیۆ
دواین هەواڵ
تارماییەکانی مەکگۆرک
د.سەردار عەزیز
17/07/2021
مەکگۆرک هات، مەکگۆرک نەهات. ئەم چاوەڕوانییە، چەندین ڕەهەندی کەلتوری و دەرونی هەیە کە پەیوەندی کورد بە خۆیی و زلهێزەکانەوە دیاریدەکات. مەکگۆرک لە کاتێکدا دێت، کە ماڵی کوردی لە ئەوپەڕی شپرزیدایە. بەڵام ئەم هاتنە تەنها هیوایەکە، کە بە تراویلکە تەواو دەبێت.
مەکگۆرک تارماییە، هەیە و نیە. ئەم تارماییە ئەو هێزە گەورەیەیە کە کورد چاوەڕێی دەکات، پێویستی پێیەتی، هەتا هەڕەشەی لێبکات، فشاری لێبکات، جەستەی برینداری سارێژبکات. مەکگۆرک بێت یان نا، هەمیشە لێرەیە، ئەو تەنها یەکێکە لە ڕوخسارە زۆرەکانی ئەو تارماییە. جاران قاسم سلێمانیش بو، ئێستا کەسانی تریشە.
کاتێک کورد حەز دەکات کە تارمایی زلهێزێک بێت بۆ ناو ماڵی شپرزی، دەرخەری گرێی خۆم بە کەمزانین و خۆ بە گەورەزانە لە هەمانکاتدا.
زلهێزەکان گرنگی بە ئێمە دەدەن. ئێمە جێگای بایەخی زلهێزەکانین. ئێمە گەورەین بۆیە زلهێزێک بایەخمان پێدەدات. ئێمەی بچوک نوێنەری گەورەترین هێز کێشە بچکۆلەکانمان چارەسەر دەکات.
ئەمە کرۆکی خودێکی کۆلۆنیاڵکراوە. خودێک کە لە هەمو گوناهێکیدا بە دوای هێزێکی گەورەدا دەگەڕێت بۆ هۆکار، لە سەرهەڵدانی هەمو قەیرانێکە چاوەڕیی زلهێزێکە بێتە ناو ماڵی و چارەسەری بکات.
ئەم سفربونی خودە مانای ترسە لە بون، لە بەرپرسیارێتی، لە لێپرسینەوە. ئێمە کە دێینە ناو دونیاوە بە شوێنپێی کێدا دەڕۆین، ناچار دەکرێین بە شوێنپێی کێدا بڕۆین، حەز دەکەین بەشوێن پێی کێدا بڕۆین؟؟؟
مەکگۆرک کە نایەت هەر لێرەیە، چونکە ئەو تارماییە. کە دێت ئەو لێرە نیە، چونکە ئێمە وەک تارمایی و بان-مرۆڤ دەیبینین.
چەند گوناهین ئێمە کە دەستبازی و دڵداری لەگەڵ تارماییەکاندا دەکەین
وتارەکانی نوسەر
د.سەردار عەزیز
کەنداوچێتی: سەرنج لە دیبەتی د. موسەنا و عەبدولەتیف
د.سەردار عەزیز
ئەمریکا و ئێران بەرەو کوێ
د.سەردار عەزیز
١٠٠ ترەمپ: لە ستایشی گەلحۆییدا
د.سەردار عەزیز
دەربارەی پاپا
دواتر
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
...
پێشتر
نوێترین
سەركۆ یونس
قەیرانی جوڵەی پارە لە عێراق
د.سەردار عەزیز
کەنداوچێتی: سەرنج لە دیبەتی د. موسەنا و عەبدولەتیف
فرسەت سەید شوكر
ململانێکانی چین و ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ساڵی ٢٠٢٥
زۆرترین بینراو
1
3 رۆژ پێش ئێستا
حەسەن نەسروڵا بە مردویش کێشە بۆ لوبنان دەنێتەوە
2
5 رۆژ پێش ئێستا
نەوزاد شێخ کامیل: تۆمارکردنی هاووڵاتییان لە ئەپڵیکەیشنی تایبەت بە خۆراک دەستپێدەکات
3
2 رۆژ پێش ئێستا
فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکا کەوتە خوارەوە
4
3 رۆژ پێش ئێستا
پێنج تیرۆرست دەستگیرکران
5
4 رۆژ پێش ئێستا
فاستلینک و (FIB) ئۆفەری داشکانی تا %10 بۆ پاکێجەکانی ئینتەرنێتی فاستلینک رادەگەیەنن
6
7 رۆژ پێش ئێستا
دەوڵەتی مۆدێڕن، یا سەربازخانەی کۆیلەکان.؟
Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP