دواین هەواڵ

پێشنیازنامەیەک؛ بۆ چارسەکردنی بریاری دادگای فیدراڵی، گفتوگۆی سیاسی بەبێ بریاری دەستوری ئەنجامی نابێت

‌هاورێ تۆفیق

36 خولەک پێش ئێستا

ئاشکرایە دەوڵەتی سەردەم و دیموکراسی بە تەنها بە دەستورو قانون پێکناهێنرێت، لە رۆژهەڵاتی ناوەراست مێژوویەکی کۆنی توندوتیژیی و خوێن رێژی هەیە، دەسەڵات بۆ هێزی عەقڵ و خاوەن ماف و دادپەروەری نیە، بەڵکو  بۆ ئەوانەیە کە بەهێز فەرمانرەوایی دەکەن، ئەمەش کێشەیەکی فەلسەفی و کلتوریی قوڵە.

 

کورت وپوخت بۆ دوزینەوەی دەرگایەکی دەستوری بۆ تێپەراندنی ئەم قەیرانە دەستوریی و سیاسیە ئەم پێشنیازنامە دەستورییە دەنوسم:

١: بریارێکی دەستوریی کۆنکرێتی دادگای فیدراڵی هەیە. ئەم بریارە بە رێککەوتنی سیاسی و لۆبی دۆستەکان ناگۆرێ.  بەڵکو دەروازەیەکی دەستوریی و دادوەری پێویستە هەتاوکو چارسەر بکرێ. بێگومان ئەو راستیە روونە کە کێشەکە بە پلەیەکی نایاب سیاسیەو بەرگیکی دەستوریی و دادوەری بە بەردا کراوە.  دادگای فیدراڵی لەسەر داوای سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران تەفسیری چەند مادەیەکی دەستوری کردوە. هەقی خۆیەتی لایەنی کورد هەمان کاری دەستوریی بکا. هەر یەکە لە سەرۆکی کۆمار، سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی حکومەت ، وەزیرە پەیوەندارەکان بە گوێرەی قانون و پەیرەوی ناوخۆ ،مافی داوای تەفسیری دەستورییان هەیە. 

 دوێنێ لە کۆبونەوەی چوار سەرۆکایەتیەکە بەیانێک بڵاوکرایەوە کە سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری کە بە گوێرەی دەستوری سەرپەرشتیاری دادگایفیدراڵیە، داوای دیالۆگی نیشتیمانی کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. رام وایە بە دەست و برد هەر یەکێک لەو پێگە دەستورییانەی کە لەسەرەوە ناوم بردون . چۆن سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پرسیاری تەفسیریی لە دادگای فیدراڵی کردوە ئێوەش پرسیاری دەستوریی تەفسیریی بکەن بۆ: 

١:  تەفسیری مادەی (١١٢ )برگەی یەکەم  تایبەت بە نەوت و گاز بکەن، کە دەڵێت حکومەتی فیدراڵ هەڵدەستێت بە ئیدارەی نەوت و گازی دەرهێنراو لە کێڵگەکانی ئيستایا لەگەڵ بە عەرەبی دەڵێن (مع )حکومەتی هەرێمەکان. پرسیار بکەن، تەفسیری پێکەوە (مع )بکەن.دەقە عەرەبیەکە دەڵێت : 

المادة (١١٢) — إدارة النفط والغاز

أولاً: تقوم الحكومة الاتحادية بإدارة النفط والغاز المستخرج من الحقول الحالية مع حكومات الأقاليم والمحافظات المنتجة، على أن توزع وارداتها بشكل منصف يتناسب مع التوزيع السكاني في جميع أنحاء البلاد، مع تحديد حصة لمدة محددة للأقاليم المتضررة، والتي حرمت منها بصورة مجحفة من قبل النظام السابق، والتي تضررت بعد ذلك، بما يؤمن التنمية المتوازنة للمناطق المختلفة من البلاد، وينظم ذلك بقانون .

٢: داوای تەفسیری مادەی ١٤٠ بکەن بە تایبەتی پرسیار بکرێ  ناوچەی جێ ناکۆک ئایا دەسەڵاتی هاوبەشە ؟  مادام بە گوێرەی دەستور جێ ناکۆکە, کەواتە هاوبەشە دەسەڵاتی تەواو و رەهای فیدراڵی و هەرێم نیە، بەڵکو هاوبەشە. ئەم پرسیارە تەفسیریە دەرگای تازە دەکاتەوە.

٣: داوای تەفسیری مادەی ١٢١ برگەی پێنچەمی دەستور بکەن کە تایبەتە بە پاسەوانی هەرێم ، ئەمەش دەرگا بۆ چارسەری دەوەی سوپای فیدراڵی و پاسەوانی هەرێم دەکاتەوە 
 

سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری بەڕێز فایەق زێدان خۆی پێشنیازی دیالۆکی نیشتمانی کردوە . ئەو وەختە دوو بریاری تەفسیری لەسەر مێزی گفتوگۆ دەبن ، دەرگای چارەسەر ئاسان ئەبێت. 
راستەیەک هەیە دەبێت بیزانین کێشەکان شێوەی دەوڵەتداریی و فۆریی دەستوریی وەرگرتوە، دەوڵەتی داو و دەزگایی دروست بۆتەوە

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP