دواین هەواڵ

كورتكراوەی بریارەكانی كۆنگرەی ١٢ی پەكەكە

‌كارزان گلی

7 کاتژمێر پێش ئێستا

١. كۆنگرەی ١٢ی پەكەكە بە بەشداری ٢٣٢ ئەندام بووە.
٢. پرسی كوردمان بەرێگەی سیاسەتی دیموكراتیانە هێناوەتە خاڵی چارەسەریی و رۆڵی مێژووییمان هەبووە.
٣. لەلایەن رێبەر ئاپۆوە بڕیاری هەڵوەشانەوە و كۆتایی هێنان بە تێكۆشانی چەكداری دراوە.
٤. لەبەر هۆكاری ئەمنی، كۆنگرە لە دوو شوێنی جیاواز ئەنجام درا، لە ٥ بۆ ٧ی ی ئەم مانگە.
٥. خەباتی پەكەكە، سیاسەتی نكۆڵی و لەناوبردنی سەر گەلەكەمانی تێكشكاند، كێشەی كوردی گەیاندە ئاستێكی چارەسەریی لەرێگەی سیاسەتی دیموكراتییەوە.
٦. پەكەكە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پێكهاتەی رێكخراوەیی و كۆتایی پێهێنان بەشێوازی خەباتی چەكداریدا، كە پرۆسەی جێبەجێكردنی لەلایەن رێبەر ئاپۆوە بەرێوە دەبرێت، بەم جۆرە كۆتایی بە چالاكییەكانی ژێر ناوی پەكەكە هێنا.
٧.پەكەكە وەكوو بزوتنەوەی ئازادی گەلەكەمان هاتە سەر شانۆی مێژوو دژی سیاسەتی نكۆڵی و لەناوبردنی كورد، كە سەرچاوەكەی پەیماننامەی لۆزان و دەستووری ١٩٢٤ بوو.
٨. گەڕانی تورگوت ئۆزەل، سەركۆماری توركیا بۆ چارەسەریی كێشەی كورد لەرێگەی سیاسەتەوە پەرەی سەند، رێبەر ئاپۆ بۆ بەئاگربەستی ١٧ی مارسی ١٩٩٣ وەڵامی دایەوە و پرۆسەیەكی نوێ دەستپێكرد. بەڵام كاریگەرییە قورسەكانی سۆسیالیزیمی واقیعی، تێگەیشتنە چەتەییەكان كە بەسەر هێڵی شەڕی ئێمەدا سەپێنرا و لەناوبردنی تورگوت ئۆزەل و تیمەكەی لەلایەن دەوڵەتی قووڵەوە، پێداگرتن لەسەر سیاسەتی نۆكەڵی و لەناوبردنی كورد و هەڵكشانی شەڕ، بوە هۆی ساباتكردنی ئەم پرۆسە نوێیە.
٩. رێكخستنەوەی پەیوەندییەكانی كورد و تورك چارەنووسسازە
١٠.گرنگیدان بە سیاسەتی دیموكراتی و داهاتووی گەلەكەمان لەسەر بنەمای ئازادی و یەكسانی گەشە دەكات.
١١. بڕیاری هەڵوەشانەوەی پەكەكە و كۆتاییهێنان بەشێوەزای خەباتی چەكداری كە كۆنگرەكەمان وەریگرتووە، زەمینەیەكی بەهێز پێشكەش دەكات بۆ ئاشتییەكی بەردەوام و چارەسەری دیموكراتیی. بۆیە گرنگە پەرلەمانی گەورەی توركیا، بەلێپرسراوی رۆڵی خۆی ببینێت و بەهەمان شێوە بانگەوازی هەموو پارتە سیاسییەكانی ناو پەرلەمان  و حكوومەت و پارتی سەرەكی ئۆپۆزسیۆن و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و ئایینی و باوەڕی و دەزگاكانی میدیای دیموكراتی و رێبەرانی پیرۆز و رووناكبیران و ئەكادیمیسیانەكان و هونەرمەندان و ژنان و گەنجان و بزوتنەوە ئیكۆلۆژیستەكان دەكەین، كە لێپرسراوێتی هەڵبگرن و بەشداری پرۆسەی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكرات بن.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP