دابەش بوونی ماڵی شیعە لەسەر بنەمای " ولائیەكان و پرۆئێرانیەكان+شیعە عێراقیەكان بەسەركردایەتی موقتەدا سەدر، پێشهاتی نوێی دوای كشانەوەی موقتەدا سەدرە، لە ئێستادا لەناوەخۆی شیعەدا هەموو ئەو باڵانە پێویستیان بە " هەولێر" هەیە، بەبێ بوونی هەولێر هیچ هاوكێشەیەك لەناوەخۆی بەغدا لەنێوان ئەو سێ لایانە یەكلاناكرێتەوە، ئا لەو كاتە سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا ئەوەندەی سەیركردنی ئەو رسمەیە، ئەوەندە بۆ ئالوگۆڕی پەیوەندیەكان نیە لەگەڵ بەغدا، چونكە ئیسقراریەتی ئێستای بەغدا بەهۆی جۆڕێك لە هێشتنەوەی تەوازناتی هێزی ئەو سێلایەنە ماوەتەوە، ئەوەشی كە هۆكاری ئەو تەوازناتەیە" محمەد شیاع سودانیە" ب
وونی ئەو هاوكێشەیەش هۆكاری مانەوەی ئەو دۆخەیە بۆ شیاع سودانی" كەواتە هەموو ئەوەی لە بەغدا دەگوزەرێت، پەیوەستیەكی كاتیە و لە هەر ئەگەرێكدا وەك پولی دۆمینە بەدوای یەكدا دەكەون، بۆیە ئەو هاوكێشەیە پەیوەستە بەكات، ئیسقراری بەغداش لەسەر بنەمای "رێكەوتن دژایەتی هەولێر" مەترسیدارە، هەروەك چۆن لەسەردەمی شیاع سودانی دا روویدا، كەوایە ئیسقراری بەغدا لە قازانجی ئیستقراری هەولێر نیە، ئەم وێنەیە ئایا لە رووئیایی جەنابی سەرۆك بارزانی دا وجودیەتی هەیە، ئایا سەرۆك بارزانی لەرووی روئیاوە هاوكێشەكانی بەغدا چۆن هەڵدەسەنگێنێت؟
ئەوانە پرسیارن، كە پەیوەستن بەداهاتووی روئیایی پارتیەوە.
هاوكێشەكان دەگۆڕێن؟ بەلێ
كۆی دۆخی ناوەخۆی بەغدا پەیوەستە، بەو ئاڵوگۆڕانەی كە وڵائیەكان بەبێ حیساب بۆكردنی " پرۆئێرانیەكان" هەنگاوی بۆدەنێن، لەوەش وەوڵاتر" ئاڵوگۆڕەكانی پۆستەكانی موسل بێ گەرانەوە بۆ هێزە سەرەكیەكان و حیساب بۆ نەكردنیان، دۆخەكە زیاتر دەباتە بەردەم " مەترسی تەقینەوە" هەموو ئەوانەش پەیوەستن بە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا و دۆخی ناوەخۆی ئێران لە ئەگەری گۆڕانكاری لە كابینەی بایدن" چونكە لە ئێستادا لۆبیەكانی جوڵەكە هاوكارنین بۆ ئەو دۆخە جیهانیەی كە لەدژیاندا چەكەرەی كردووە، بۆیە ئەگەری گۆرانكاریش لە كابینەی بایدن یارمەتی دەر نابێت بۆ ئێران كۆی ئەو هاوكێشەیەش راستەوخۆ پەیوەستە بەدۆخی ناوەخۆی عێراق و دەسەڵاتی شیعە و ئەو سێ هێزە، واتا لەناو عێراقدا تاكە هێزێك كە دەتوانێت كۆی هاوكێشەكانی ناوەخۆی عێراق لە قازانجی خۆی بەكار بهێنێت بەدەرەجە یەك پارتی و سەرۆك بارزانیە، بەڵام گرفتی سەرەكی بەردەم سەرۆك بارزانی دۆخی ناوەخۆی كوردستانە،
ئەمەشە بەردەم رۆشنای هەرێمی كوردستانی گرتووە، مەگەر نا هەموو هاوكێشەكان كە لەناوچەكە و عێراق روودەدات، دەرفەتێكی كراوەیە بۆ سەرۆك بارزانی كە ئەم قۆناغە تێپەرێنێت.
لە ئێستادا گرینگترین خاڵ ئەوەیە، هەر جولەیەك لە بەغدا دا لەسەر بنەمایی چارەسەر " یاسای نەوت و گاز یان هەناردەكردنەوەی نەوت بێت نەك مووچە و بودجە، دەبێت مەلەفی گەرانەوەی سەروەری بۆ نەوتی كوردستان مەلەفی دەرەجە یەك بێت، چونكە ئەوەی كە لێرەدا جێگای رەخنەی جدیە لە كابینەی 9 " بابەتی مووچەی خستۆتە پێش بابەتی هەناردەكردنەوەی نەوت، چونكە لە عێراقدا بابەتی مووچە نەك هەر چارەسەر نابێت هەرگیز " مووچە و بودجە لە عێراقی فیدراڵی دا چارەسەر تێدا نیە، بۆیە كات بەفیرۆدان و خۆ مژووڵكردن بە مووچە و بودجە، ئەوە ئێستا گرینگە و ئەولەویەتە " بابەتی شەرعیەت گەرانەوەیە بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستانە، لە رێگای بۆریەكانی كوردستان بۆ توركیا........ئەم مەلەفە دەرگایەكی كراوەیە بۆ گەرانەوەی سەروەری هەرێمی كوردستان و گۆڕانكاریەكی گەورە..
رێكان سەباح