ژێرپەنجە ، ئەو حاڵەتە مەترسیدارەیە کە لە دێر زەمانەوە خەڵک بەبیستنی ناوەکەشی سڵ دەکەنەوە ، ئەونەخۆشییەی کەساڵانە و ڕۆژانە چەندین کە س دەکەوێتە ناو ئەندێشەی ئازارو دەردە دەرونیەکانەوە .
بونی زۆر بەی حاڵەتەکانی ژێرپەنجە لەڕووە زانستیەکەیەوە نەزانراوە ، خودی ژێر پەنجەش زۆر بەی زۆری تا بە ئەمڕۆش زاناکانی بواری پزیشکی سەغڵەت کردووە بەدۆزینەوەی چارەسەری گونجاو کاریگەر چەندین بابەتی توێری و لێکۆڵینەوە ڕۆژانە دەخرێنە ڕوو لەبارەی هۆکارو فاکتەرەی دروستبونی ژێرپەنجە ،، ژێرپەنجە وەک هەرنەخۆشیەکی دیکە بگرە لە نەخۆشیەکانی دیکە زیاتریش کار دەکاتە کار دەکاتە سەر تێکچونی باری تەندروستی لەش گرفتی گەورەی دەرونی بۆ نەخۆش دروست دەکات ، هەرلە گۆشە گیری و خەمۆکی و دڵە ڕاوکێ و بێ ئومێدیەوە هتد...
بەشێک لەو هۆکارانەی دەبنەهۆی دروستبونی ژێرپەنجە
لەم هەرێمەی ئێمەدا پاش ئەو هەموو کارەساتە گەورانەی ڕویانداوە وەک ، کیما باران و تاقی کردنەوەی چەکی جۆراو جۆر دروستبونی چەندین تیشکی پەخشکراوی کارگەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بەرەڵا کردنی بازاڕی ئازادی بازرگانی بە مەوادی ژێرپەنجە، وەک هێنانی خواردەمەنی خراپ و ئێکسپایەرو ستۆک چەندین هۆکاری دیکە بێگومان ئەمانە هەموی پێویستی بە بەدواداچون و لێکۆڵینەوەی وورد هەیە ، پێویستی بەڕێگە چارەی گونجاوە لەیلان پسپۆرو لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە .
ئەم هۆکارانە زۆر بەی زۆری کوشتنی ڕۆحە بێتاوانەکانە و مەرگێکی شاراوەی خەڵک و تاکەکانی کۆمەڵگا ڕەنگە بڵین هیچی کەمتر نیە لەکوشتنی بەکۆمەڵ و جینۆسایدی خەڵکی کورد ،،.
لەپاش ڕاپەڕین و گەیشتن بەو خۆری ئازادییەی کە هەموو چاوەڕێی بوین ، دەرگای ئازادیەکانمان لێکرایەوە وە کو ئەوەی هیچمان نەدیبێت کەوتینە دروستکردنی کۆمپانیاو بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و بێگانە بۆ هێنان و دروستکردنی کەلو پەل بەهەموو جۆرەکانیەوە ، بێ گوێ دانە کوالێتی و شایستەی ئەو بابەتانەی دێنە بەر دەستی جەماوەر ، لەمەشدا بەداخەوە کەسانی بەرپرسیار خودی دەسەڵاتیش هاوشان و خاوەن پشکی شێر بوون .
هەنگاوەکان بۆ چارە سەری ژێرپەنجە
بەداخەوە هەندێک لەو هۆکارانە وایکرد خەڵکی هەژار جەستەو دەرونی پڕبێت لە ئەندێشەو نەخۆشی بەرامبەر پڕبونی گیرفانی سەرمایەداران ،، شایەنی باسە هەندێک لەدڵسۆزان لەژێر ساباتی ئازادی مافی مرۆڤدا نەخۆشخانەیەک دروستکرا بۆ توشبوانی ژێرپەنجە ، چەندین کارمەندو پزیشک و کار گوزاری بۆ دابین کرا ، بۆ بەڕێوبردنی نەخۆشخانەکە ، هەریەکێک لەم ستافە بە ڕۆحێکی ئارامەوە مامەڵە لەگەڵ نەخۆشەکان دەکەن ، تا کەمێک دەروون و جەستەیان ئارام بێت ، لەبەرامبەر ئەم باشیانەیاندا کەسانێک کە خۆیان گیرۆدەی دەستی ئەم نەخۆشیە بوون لە ئاگا بونیان لە ئازارەکانی ژێر پەنجە هەڵدەستن بە بەخشینی هاوکاری بۆ نەخۆشخانەکە تا توشبوان چارە سەرە کانیان بەردەست بێت ، ئەو کەسانەی کە هاوکاری دەبەخشن مەرج نیە خۆی نەخۆش بێت ، هەرکەسێک توانای هەبێت و ویژدانی زینوبێت هاوکاریان دەکات ، ئەوەی مایەی دڵخۆشیە ئەو مرۆڤەی کە هاوکاری مرۆڤێکی تردەکات ئەگەرچی لە ئادیای یەکدی جیاوازبن ..
باهیوا بگەڕێنینەوە بۆ نەخۆشخانەی هیوا
ئەوەی مایەی نیگەرانیە لەئێستادا ئەو نەخۆشخانەیە بەساتێکی سەختا تێپەڕ دەبێت ، لەهەمان کاتدا ڕۆژ بەڕۆژ ئاماربەو نەخۆشیە ڕوو لە هەڵکشانە ، لەهەمان کاتدا ئەو دەرمانانەی بۆ چارەسەر بەکاردێن لەو نەخۆشخانەیەدا ڕوو لە کەمبونە ، یان هەندێ لە چارەسەرەکان لەناو نەخۆشخانەکەدا بونی نیە نەخۆش دەبێت لە دەرەوەی نەخۆشخانە بە بڕە پارەیەکی زۆر بیکڕێت لەدوای ماند بونێکی زۆر ئەگەر دەستی بکەوێت ئەمە لەلایەک ،، لەلایەکی دیکە ،، سەرەڕای ئەو هەموو ماندوبونەی پزیشکان و کارمەندان و کار گوزاران ، موچەکەیان لەکاتی خۆیاندا پێنادرێت ،، سەرەڕای ئەوەی چەندین کارمەند بونەتە قوربانی ئەو نەخۆشیە مەترسیدارە ، لە ئێستادا ئەو نەخۆشخانەیە لەو پەڕی بێهیوایدایە ،بەو هیوایەم دەسەڵات نەخۆشخانەی هیوا بێ هیوا نەکات ، ئاوڕێکی جدی بداتەوە لەو نەخۆشخانەیە تاهیوایەک بگەڕێتەوە بۆ نەخۆشخانەکە..