دواین هەواڵ

پارتی رەتی دەکاتە

‌تەنیا کوردی

29/03/2024

پارتی ئەنجامی موسڵی لەبەرچاوە، پێشوەختە دەزانێت کە بەم تەشکیلەی بۆ ئیدارەدانی ھەڵبژارن دانراوە بۆ پەرلەمانی کوردستان، کودەتا بەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردن دەکرێت، روونیشە کە لە بەغداو لە وڵاتێکی ئیقلیمی چۆن تەسفیەی حساب لەگەڵ پارتی دەکرێت.

لە موسڵ، لەم ھەڵبژاردنەی ئەنجومەنی پارێزگاکان، کودەتا بەسەر ھەڵبژاردن کرا، لە سەعاتی تەواو بوونی ھەڵبژاردن رێژەی بەشداری ٣٠٪ بوو، بەڵام لەماوەی دوو سەعات لە تەواو بوونی ھەڵبژاردن دەسکاری ئەنجامەکان کراو ٢٠٪ی دەنگەکان بۆ لایەنێک زیاد کران، رێژەکە کرایە سەروی ٥٠٪، ئەمە دەسکاری ئەنجامی ھەڵبژاردن بوو، پارتی حەقی شەش بۆ حەوت کورسی بوو، چونکە رێژەی بەشداری ٣٠٪ بوو، بەڵام بە دەسکاری رێژەکە دەنگی زیادکرا بۆ لایەنێک، پارتی چوار کورسی ھێنا، ئیتر ئەمە کودەتا بوو، ھەر چەند پارتی جێگری یەکەمی پارێزگاری برد، کە لەم کات کودەتا کرا، بەڵام دواجار پارتی لە موسڵ لە ئەنجامی دوو کودەتا ھەر سەرکەوت.

ئێستا ھەمان تەشکیلەی سیاسی دەیانەوێ کۆنتڕۆڵی ھەڵبژاردنی ھەرێم بگرنە دەست....

دەیانەوێ یاری بە ئەنجامی ھەڵبژاردن بکەن...

بۆیە پارتی بەبێ گرەنتی ھەڵبژاردن، نایەوێ یاری بە چارەنووسی دەنگی خەڵکی کوردستان بکرێت.

پارتی مەرجەکانی دیاری کردوون، کە ھەڵبژاردنێکی شەفاف، بێگەرد و بێ دەسکاری ئەنجامی دەنگدەر بەڕێوەبچێت، ھەرێمی کوردستان ئەو دەستە یاساییەی کە ھەیەتی شەرعیەتی سەرپەرشتی لەگەڵ کۆمسیۆن پێبسپێردرێت.
پارتی لە ھەڵبژاردن ناترسێ، بەڵام کودەتای سەر ھەڵبژاردن قبووڵ ناکات، دەرفەت دراوە بە بەغدا کە دەستوەردان لە دەسەڵاتی ھەرێم نەکات، دواجاریش کات ماوە کە رێککەوتن بکرێت، لە تەوقیتی دیاری کراو یان ھەر وادەیەکی تر ھەڵبژاردن بکرێت، بەڵام گەر ئەمە نەکرا ئیتر ئەو کاتە پارتی بەرپرس نابێ ئەوەی کە روودەدات.

دواجاریش پارتی حزبی بوونێک بۆ بەرژەوەندی خۆی قەرزارە، لە ئەگەری دەستبردن بۆ تێکدانی دۆخەکە، مێژوو شاھێدی ئەم دەرفەتەیە کە پارتی دەسپێشخەری زۆری ھەبووە، دواجار ئەوەی دێتە پێش پارتی وەک حزب زەرەرمەند نابێ، بەڵکوو لە لێکەوتەی ھەر ئاڵۆزیەکی سیاسی دەرفەت و مێژوو و پێگەی پارتی وامان پێدەڵێ، کە سنوورێکی جێگیر بۆ ئەم دەستوەردانە ناوخۆیی و وڵاتێکی ئیقلیمی دادەنرێت، لە نێو ماڵە گەورەکەدا بەشە کوردایەتییەکە لەشوێنی خۆیی لە ئاسمانێکی سەقامگیر و ماڵێکی پارێزراو ئەمان کراو دەمێنێتەوە، لەنێو ئەو ماڵەیشی کە فەوزا نابڕێ کە ئیتر رێکناخرێ، دوعای خێر و، خۆیان و قەدەر.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP