لەسەردەمی ئێستادا کە موبایلی زیرەک بەتەواوی لەنێو دەستی هەموو چین و توێژێک دەردەکەوێت، لەگەڵ بوونی موبایل و هەر ئامێرێکی تر، کە جیالەوەی وەک پێویستی بەکار دەهێنرێت، زۆربەی کات لە پێویستی دەردەچێت و زیانیش بەبەکار هێنەران دەگەیێنێت، بەڵام ئەوەی زیانەکە دەگەیێنێت ئامێرەکە نییە، ئەو کەسانەی ئامێرەکەیان لەدەستە دەتوانن بەجۆرێک بەکاری بهێنن هەم سوود بەخۆیان هەمیش بە دەوروبەرەکەیان بگەیێنن، لە رووی زیان گەیاندنیش بەهەمان شێوە لە دەستی بەکار هێنەران دایە، ئەشێت سوودەکانی زۆر زیاتربن لە زیانەکانی، وەلێ زیانەکان هێندە زەق دەکرێنەوە و نمایشی بەرچاوی خوێنەرانی سۆشیال میدیا دەکرێن، باشەکان و ئەوانەی لە پێناو سوود بەکاری دەهێنن لەچاوی خوێنەران وەندەکرێن، لەو لایەنە چەندین نموونەمان هەیە، کەم تازۆر رۆژانە بینەر و خوێنەری ئەو هەواڵانەدەبین:
لە فڵان شاری کوردستان فڵان کچە مۆدێل دەزگیرکرا، لەهاوسەرەکەی جیابۆوە، بەشێوەیەکی جیاوز دەرکەوت، یانیش لەفڵان شار تاوانێکی قێزەون ئەنجامدرا خوێنەری بن، لە قوتابخانەیەک مامۆستایەک لە قوتابیەکەی داوە، لە نەخۆشخانەیەک بەهەڵە دەرمان بە نەخۆشێک دراوە، چەندین کەس لەیەک خانەوادە بوونە قوربانی، لە یەکێک لە مزگەوتەکان دیمەنی نامۆ بینراوه ....هتد.
کێشەلەوەنیە بڵاوی دەکەنەوه ئەوە ئەرکی میدیای ئەوکەسانەیە کە بەوکارە هەڵدەستن، کێشەلەوەدایە هەرکەسێک خوێنەری دەبێت بەدەیان سەدان کەس شێری دەکەن، کە بەشێک لەهەواڵەکان بەخوێنەر بوونی یان خوێنەر نەبوونی هیچ سوودێکی نییە و لەهیچ رووێک پەیوەندی بە کەسی خوێنەر نییە، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین رۆژ لەسەر هەمان هەواڵ دەنووس و شێری دەکەن و بە ئارەزووی خۆیان کەم و زۆر دەستکاری دەکەن، بەجۆرێک هەر هاوڵاتیێک دێتەناو سۆشیال میدیا بۆ چەندین رۆژ تەنها ئەو دیمەنە ناخۆش و تراژیدیایانە دەبینێت و زۆر جاربەهۆی دووبارە بوونەوەی زۆری خوێنەران پەلکێشی خوێندنەوەی دەکەن، یەکیێک لەو هەواڵ و روماڵەی ئێستا باوە لە کۆمەڵگە، لەکاتی ژیانئاوای هاوڵاتیێک بەهەر روداو و جۆرێک بێت، بەداخەوه بەشێک لە راگەیاندنەکان و خاوەن پەیجەکان لەهەلێک دەگەرێن تاکو ناڵەی دایکی، باوکی، هاواری ئازیزانی لەوکاتەدا ریکۆرد بکەن و بەزووی بڵاوی بکەنەوه، لێرەدا دەروونی چەندین کەس بەهۆیەوە تووشی شڵەژان دەبێت،ئەوە جیالەوەی کەس و کاری مردووەکە دوای پرسەکەش بە بینینەوەی دیمەنەکان هەمان ئازاری دەبێت و، لۆمەی خۆی دەکات لەوکاتەدا بەوجۆرە دەرکەوتووە، بەتایبەتیش کە فلتەرێک دانەنراوە منداڵان نەتوانن بینەریبن، یانیش هەواڵی خۆکوشتن نیشاندانی دەبێته هۆی هەوڵدانی دووبارەکردنەوەی، ئەمانە و چەندین رووداوی تر،
ئەو رووداو جۆرە روماڵانەی سۆشیال میدییا لە ئێستادا هێندە زۆرن و هەوڵی دووبارە شێکردنی دەدرێتەوه، رووداوه جوانەکانی کۆمەڵگاکان ونکراون، نموونە: لەیەکێک لە قوتابخانەکان مامۆستاکان بە شێوەیەکی کرداری و خۆشەویستی هەوڵی فێرکردنی قوتابیان دەدەن، لە یەکێک لە شارەکان گەنجێک هەفتانە چەندین کتێب دەخوێنێتەوەو سوودی کتێبەکان بە دەورووبەری دەگەیێنێت، لەنێو بازاری شار پیاوێکی بەساڵاچوو رۆژانە گوڵەکانی شەقام ئاو دەدات، لە نەخۆشخانەکانی شار بەوپەری رێز و ئەمان پێشوازی لە نەخۆشەکان دەکەنو هاوکاریان دەبن، بەجۆرێک لە جۆرەکان منداڵەکان دەتوانن لە رێگەی ئامێری زیرەک زمانه بیانیەکان فێرببن ...هتد
ئیدی بەو جۆرە دەردەکەوێت هیچ شتێک نییە لایەنی باشی نەبێت، بەڵکو بە پێچەوانه هەمووشتێک لایەنی سوودگەیاندی زیاترە لە زیان، بەڵام ئەوە خۆمانین باشیەکان لەچاو وندەکەین لەپێناو چەند لایک و، کۆمێنت و بەرزکردنەوەی ئەکتیڤ.
بەهیوام دروشمی بڵاوکردنەوەی جوانییەکان، لەنێو راگەیندنکاران و سۆشیال میدیا بەرزتر بکرێتەوه لەسەرجەم ناخۆشی و ناشیرینییەکانی کۆمەڵگە.