بەشی چوارەم و کۆتایی
(شیعە)کان لە پەرلەمانی عێراق بە سەرکەوتوویی لەلایەن ئێرانییەکانەوە ڕازی کران کە دەنگ بە دژی (بوونی ئەمریکا) لە وڵاتەکەیان بدەن. هەرچەند ئەبێت ببینن کە (کوردو سوننە) لەگەڵیاندا هاورا نەبوو، تەنانەت بەو مانایە دێت کە (کورد وسوننە) (ستۆپ)ێکیان بە دیکتاتۆریەتی شێعدا.
لە ڕۆژانی 13 و 14ی شوبات، سەرۆکی (دەسەڵاتی دادوەری ئێران) لەگەڵ پەرلەمانتارانی عێراق لە بەغدا کۆبووە و تاوتوێی بەرەنگاربوونەوەی (تیرۆر) و (ئاسایشی سنوور)ەکان و (دەرپەڕاندنی هێزەکانی ئەمریکا) ی لە عێراق کرد.
هەرچەندە دۆخی ئەمنی ئێستای عێراق پشتگوێ دەخەن، بەڵام (عەمار حەکیم) و پیاوانی ئایینی ناسراوی عێراق پشتگیری لە (ئامانجی ئێران) دەکەن کە ئەمریکا لە وڵاتەکە دەربچێت. ئەو دووپاتکردنەوەیەی (مەندەلاوی)ش کە گوتی عێراق "پێویستی بە هێزی بیانی نییە بۆ پاراستنی خۆی هێزی هەیە"، چاوپۆشی لە سەختییەکانی بەردەم هێزە ئەمنییەکانی عێراق و ڕاستییەکانی ئۆپەراسیۆنی بەردەوامی ئەمریکی لە عێراق دەکات. چونکە ئامانجە سەرەکییەکانی بوونی (ئەمریکا) لە (ئێراق) ڕاوێژکاری ئەفسەرانی گشتی ئێراق و بەرگری کردن لە وڵات لە هێرشە تیرۆریستیەکان.
سەرۆکی دەزگای دادوەری ئێران لەگەڵ (سەرۆک وەزیرانی) عێراق کۆبووە و باس لە "جێبەجێکردنی تەواوەتی" ئەو پەیماننامەی ئەمنییەی (تاران و بەغدا) کرا کە لە مانگی (ئازاری ٢٠٢٣)دا واژۆیان کردبوو، کە جەخت لە کۆتایی هێنان بە (دێموکرات و کۆمەڵە)و بەگشتی (ئۆپۆزسێۆنی کوردی) (ئێران) دەکاتەوە.
هەولێرو عێراق و ئێران
ئێران (یازدە مووشەک)ی بالیستیکی ئاراستەی هەولێری پایتەختی کوردستانی عێراق کردووە و مەغزای ئەمەش رەنگە ئەوەبێت کە (سەرکردایەتی کورد) ئامادەیە هاوکاری (ئەمریکا) بکات لە ئەگەری دەرچوونی (ئەمریکا لە عێراق) و مانەوەی (ئەمریکا) لە (هەرێمی کوردستان)دا.
لە مانگی (ئەیلولی ٢٠١٨)دا، (ئێران) بۆ یەکەمجار (مووشەک)ی لە دژی (کوردستانی عێراق) هەڵدا و تەقاندنەوەی بینایەک کە دوو کوتلەی (حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران) بۆ (یەکگرتن)ەوە تێدا کۆببوونەوە پێکراو گورزێکی بێ وێنەیان بەرکەوت.
(ئێران) هەوڵدەدات خۆی لە دەستپێکردنی ململانێیەکی تەواو بپارێزێت بە نیشاندانی هەندێک لە مێسۆدی ڕێگریکردن (deterrence) لە بەرامبەر هێرشەکانی (ئەمریکا و ئیسرائیل) بۆ سەر (سەرباز) و (ملیشیاکان)ی لە ناوچەکەدا.
(ئێران) لە (ئەیلوولی ٢٠٢٢) بە مەزەندەکردنی (٧٠ مووشەک)ی (بالیستی تاکتیکی) و (فڕۆکەی بێفڕۆکەوان) لە چوارچێوەی (ئۆپەراسیۆنێک)ی گەورەتر هێرشی کردە سەر (ڕێکخراوە کوردییەکانی ئێران) لە سەرتاسەری (کوردستانی عێراق)دا.
هێرشکردنە سەر ماڵی (پێشڕەو دزەیی) بازرگان لە نزیکترین شێوەدا (مۆدێلی ڕووداوێکی دیکە) بوو لە (١٣ی ئازاری ٢٠٢٢)ی شاری هەولێرکاتێک (سوپای پاسداران) (١٢ مووشەک)ی (فاتح-١١٠)ی ئاراستەی ماڵی (شێخ باز بەرزنجی) کرد، کە گوتیان بنکەیەکی (ئیسرائیل)ییە.
بە سەرنجدان بەوەی کە (ئێران) خاوەنی گورزێکی خۆپارێزی هاوشێوەی ئەمریکایە (deterrence)و ئەم (هێرش)انە تەواوکەری ململانێیەکی ناوچەیین، ناشیاوییە کە ڕێڕەوی مووشەکی ئێران بەرەو هەرێمی کوردستان تەنیا لە ڕووی هەستی دژە کوردەوە لێکبدرێتەوە. بە سەرنجدان بەوەی کە (کونسوڵخانەی سەرەکی ئەمریکا) و (فڕۆکەخانەی سەربازی هەریر) لە هەرێمی کوردستاندایە و بەتەنشتی (فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر)یشەوە (ئەمریکی) هەن، پێویستە کوردستان لەم ململانێی بە وەکالەتدا داوای (پاراستن)ی زیاتر لە (ئەمریکا) بکات.
ڕاستە ئەم هێرشانە (پەیام) دەگەیەنێننە (سەرکردایەتی) (پارتی دیموکراتی کوردستان) کە (ئێران) دەیەوێت ئاگاداری بکاتەوە کە (هەرێمی کوردستان) تاکە ناوچەی خاڵییە لە دژایەتی ئەمریکا.
کە "لە ڕووکەشدا (هێرشی ئێران) دژی بەرژەوەندییەکانی (ئیسرائیل و ئەمریکا) بوون، بەڵام لە ڕاستیدا پەیامێکیش بوو بۆ کورد. بەڵام نەک تەنها لەبەر کورد بوون". وەک تاکە فاکتەرێک، بەڵکو لەبەر ئەوەی (کورد) بەشدار نابێت لە شەڕەکەدا.
گریمانە دەکرێت کە (هەرێمی کوردستان) ئامادەیە (بێلایەن)ی بپارێزێت و تێچووی پەیوەست بەو ململانێیە لە ئەستۆ بگرێت، تا ئەو کاتەی (سەرۆک بارزانی) و (پارتی دیموکراتی کوردستان) ئەو هەڵوێستەیان هەبێت،( لایەنی دیکە)ی کوردی لە (هەریم)ەکە ناتوانن بە ئاشکرا لە (دژی ئەمریکی)یەکان بن.