بەدرێژایی مێژووى خەبات و تێکۆشانى گەلى کورد ، داگیرکەران و دوژمنانى کوردستان هەرگیز چاویان بە ئازادى و سەربەستیمان هەڵنەهاتووە هەر بۆیە لەگەڵ هەر دەرفەتێکدا کاتێک خۆیان بەهێز و پڕچەک کردبێت ئەوا هەوڵى لەناوبردن و ڕێشەکێشکردنى مۆڕکى نەتەوایەتى کوردستانیان داوە ، زێهنیەتێکى بێ کۆتایی کە لەناو ڕۆحى شەڕانگێزى ڕژێمە یەک لەدواى یەکەکانى عێراقدا دژ بە کوردوکوردستان ڕەگى داکوتاوە و هەمیشە بە پێى قۆناغەکانیش گەورەترین ستەمکارى و کۆمەڵکوژى و هەوڵى گۆڕینى شوناس و جوگرافیاى کوردستانیان داوە بەڵام هەمیشە خۆڕ‌اگرى و ئیرادەى پۆڵایینى گەلى کورد و شۆڕشەکانى و بوونى سەرکردایەتییەکى ژیرانە شکستى بەخەونى نەیارانى کوردستان هێناوە .
ماوەیەکە عێراق بە پاڵپشتى وڵاتێکى هەرێمى و جاش مورتەزەقەکان خەونى نەزۆک و زۆرناژەنى نەمانى قەوارەى هەرێمى کوردستان دەژەن و فشارەکانیان بە ڕێگەى هێرشى دروونى و چەکى دارایی و ڕاگەیاندن و مورتەزەقەکان چڕ کردۆتەوە و هەندێک جاریش هەوڵى داگیرکردن چەند بیرە نەوتێک یانیش پەڵامارى کێڵکە نەوت و غازییەکانى هەرێمى کوردستان دەدەن لە هەمانکاتیشدا کار بۆ تێکدانى ئاسایشى کۆمەڵایەتى و ئاژاوەگێرى دەکەن ، پێنان وایە گەلى کورد هوشیار نییە و ئاگاى لە پیلانگێرییەکانیان نییە .
گەلى کورد خاوەن سەرکردایەتییەکى ژیرانە و حەکیمانەیە و خوێندنەوەى وردى بۆ ڕووداو و پێشهاتەکان هەیە ، ئاگادارى جوڵەى جاش مورتەزەقە و هێرش وپەڵامارە میدیاکانى و تابوورى پێنجەمى دوژمنانیشە ، باش دەزانێت هەندێک گروپ و لایەن لەناوخۆى کوردستان چۆن بوونەتە کۆڵوانە سوورى پێش سوپاى داگیرکەر و زۆرناژەنی و دهۆڵیان لەدژى کوردوکوردستان بۆ دەکوتن و دەژەنن ، ئەم جۆرە کەس ولایەنانە هەرگیز باوەریان بە ئازادى و رزگارى کوروکوردستان نەبوو و نابێت و تەنها وەک ڤایروسێکى کوشندەن بە جستەى نیشتیمانەوە و کاریان چەواشەکارى و بەڵارێدابردنى خەڵکى کوردستان و خزمەتکارى دوژمنان و ناحەزانى کوردوکوردستانە و لە بیریان چووە ئەم دەستکەوتەکان بەخوێن و فرمێشک و ماندبوونى گەلى کوردستان و پێشمەرگە و شەهیدان هاتوونەتەدى و تا دوا دڵۆپی خوێنیش بەرگریی لێدەکرێت .
بۆیه، ئه‌وانه‌ی له‌م قۆناغه گرنگ و چاره‌نووسسازده‌ا خه‌ونی ئه‌وه ده‌بینن گوایه كۆتایی به قه‌واره‌ی هه‌رێمیك وردستان دێت و دڵی ئاغاكانیان به‌وه خۆشكردووه ده‌توانن به چه‌واشه‌كاری و درۆ خه‌ڵكی كوردستان فڕیو بده‌ن و بوونه‌ته زورناژه‌نی نه‌یارانیك كوردستان و خه‌ونی له‌باربردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌ده‌ن و ڕێگه بۆ داگیركردنه‌وه‌ی كوردستان و وێرانكردنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن له پێناو سه‌مون وتمه‌ن و دینارێكی ملشۆری سه‌خت له هه‌ڵه‌دان و ئه‌و خه‌ونه نه‌زۆكه‌ی حوشتره‌كان ده‌بنه ژێر خۆڵه‌وه .
مێژوو گه‌واهیده‌ر ، گه‌لێك به‌رگه‌ی ئه‌نفال و كیمیاباران و وێرانكاری و زینده‌به‌چاڵ و بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراوه و تیرۆری گرت بێت ، ده‌یان گه‌له‌كۆمه‌كی و پیلانگێری له دژی كرا بێت ، خاوه‌ن سه‌ركردایه‌تیی و رابه‌رایه‌تییه‌كی پۆڵایین و خاوه‌ن ئیراده‌ی وه‌ك بارزانی بێت هه‌رگیز خۆچه‌ماندن له فه‌رهه‌نگیی دا نییه ، له‌بیریان چووه كاتێك گه‌له‌كۆمه‌كی جه‌زائیر و 16ی ئۆكتۆبه‌ر و چه‌ندین پیلانی تیرۆریستی دیكه دژی كوردوكوردستان نه‌ك خه‌ونی نه‌یارانی نه‌هێنایه‌دی ، به‌ڵكو كوردستانی به‌هێزتر كرد و زیاتر هیوای به‌خشییه گه‌لی كورد بۆ ڕزگار وئازادی خاك و نیشتیمانه‌كه‌ی و نه‌یارانی كورد و مورته‌زه‌قه‌كان به‌شكستخواردوو و ریسوایی مانه‌وه .
بۆیه ، ده‌بێ دوژمنان و به‌كرێگیراوه‌كانیان ئه‌و راستییه بزانن هه‌زگیز خه‌ونی نه‌مانی قه‌واره‌ی پێشمه‌رگه و شه‌هیدان نایه‌ته‌دی و به‌ڵكو به‌چاوی خۆیان سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌تر دێنه‌دی و خۆشیان له ناو زبڵدانی ڕیسوایی و مێژوو ده‌بینه‌وه ، چونكه به‌درێژایی مێژووی گه‌لی كورد تاقیكردنه‌وه‌ی له‌وه سه‌ختتر و قورستری تێپه‌ڕاندووه و ئه‌مجاره‌یش به‌ڕابه‌رایه‌تی جه‌نابی سه‌رۆك مسعود بارزانی ، خاك و ئاڵا و ده‌ستكه‌وته‌كان له‌ده‌ستێكی پارێزراو دایه و هه‌میشه وه‌ك پێشمه‌رگه له‌سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌یه بۆ پاراستی خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ی و كاروانه پڕشانازییه‌كه‌یشی ڕاناوه‌ستێ تاگه‌یشتن به ئامانجه‌گه‌وره‌كه‌ی .
سه‌نگه‌ری كوردایه‌تیی و كۆڵنه‌دان ئه‌و ڕێباز و قوتابخانه‌یه له پێناو شكۆمه‌ندی و ئازادی و سه‌ربه‌ستی خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ی هه‌میشه ئاماده‌ی هه‌موو قوربانیدانێك بووه و به‌ڵام مێژووی شكۆمه‌ندی و سه‌ربه‌رزی تۆماركردووه و چاره‌نووسی دوژمنان و جاش مورته‌زه‌قه‌كانیش تێك‌شكان و پووكانه‌وه و ڕیسوایی بووه .