ھەڵوەشانەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێم لە نێویدا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، کۆتایی بە شەرعیەتی پڕۆژەی لامەرکەزیەتی دارایی یەکیتی ھێنا کە دەمێک بوو لە سلێمانی ئەم بابەتە دەخرایە ڕوو و ھەندێ جار دەگوترا، ئەم بابەتە یەکێتی دەیەوێ وەک وەرەقەی فشار بیخاتە سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ پارتی گەرنا سلێمانی لەرێگەی ئەم ئەنجوومەنە بڕیار دەدات، بەڵام دادگای باڵای فیدڕاڵی بە ھەڵوەشانەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێم، ئەم کارتەی یەکێتی سوتاند.
بابەتی غازی سروشتی لە سلێمانی یەکێک لە کارتەکان بوو کە یەکێتی دەیویست بە حساباتێکی جیاواز بیخاتە سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ پارتی و تاکە کەناڵیش کە یەکێتی وەک شەرعیەتێک دەیویست فشاری پێبکا ئەم ئەنجوومەنە بوو، ئیتر ئەم کەناڵە یاساییەی ئەنجوومەن ھەڵوەشایەوە.
بابەتی رەتکردنەوەی ھەندێ بڕیاری حکومەت کە یەکێتی لە سلێمانی جێبەجێی نەدەکرد لەم ئەنجوومەنە بڕیاری رەتکردنەوەی دەردەکرد، ئەم کارتەش نەما.
بەگشتی دادگای باڵای فیدڕاڵی گورزێکی گەورەی لە یەکێتی دا، بەڵام تاکە کەناڵێک کە ئیتر یەکێتی بادلۆی دروستکردنی خۆی لەسەر بنیاتبنێتەوە شاندانە بە رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ پارتی و ھەروەھا تۆخکردنەوەی یەکریزی نێوماڵی کوردستانییە کە بەرنامەکانی لە حکومەت و دامەزراوەکانی دیکە لەگەڵ پارتی جێبەجێ بکات، ئەمە دەرفەتێکی نوێ دەداتە یەکێتی.
بۆ یەکێتی گرینگە کە لە دوای کۆنگرە پەیامێکی دۆستایەتی جێگیر بۆ پارتی رابگەیەنێت، چۆنکە لە سلێمانی ھەم بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوو، لیستی نوێ دەبن، ھەمیش یەکێتی دەرفەتی نوێی لەگەڵ پارتییە، بۆیە تۆخکردنەوەی رێککەوتن لەگەڵ پارتی دەرفەتێکی نوێ دەداتە یەکێتی و، بۆ کوردستانیش ھەنگاوێکی باشە کە ھێزە کوردستانییەکان لە دەوری یەکتردا بە ستراتیژیەتێکی ھاوبەش لەناو ھەرێم و لە بەغدا یەک ئامانج بن.