دواین هەواڵ

قەیرانی غاز نرخی نەوت بە ئاراستەی 90دۆلار دەبات

‌رێبوار محمد ئەمین

23/09/2021

قەیرانی غاز لەئەوروپاوە سەیری هەڵداوە و بەرەوبەجیهانی بوون دەڕوات و  لەگەڵیدا نرخی نەوت تادێت بەرزدەبێتەوە  بەهۆی ئەم قەیرانەوە بوژانەوەی ئابوری وخواست لەسەری .
لەئێستا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنتی جیهانی گەشتۆتە  76.41 دۆلار وە  نرخی غازیش گەشتۆتە  4.785 دۆلار.

 کۆمەڵەی گۆڵدمان ساکس پێشبینی دەکات نرخی نەوت بگاتە 90 دۆلار ئەگەر لەنیوەگۆی باکوری زەوی زستانەکەی ساردو سەهۆڵبەندان بێت.

 لەلایەکی ترەوە حکومەتی عێراقی ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆزیادکردنی هەناردەی بەرهەمی نەوت بۆبازەڕەکانی جیهان لەچوارچێوەی ئۆپێکدا  بەمەبەستی دابەزاندنی نرخی نەوت.

هەرێمی کوردستان لەکوێی ئەم قەیرانەدایە

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆهەرێمی کوردستان بابەتێکی ئەرێنی یەو دەبێتەهۆی زیادبوونی داهات لەبواری دارای وئابوری و حکومەت دەتوانێت باشتر ئەرکەکانی سەرشانی جێ بەجێ بکات و کاریگەری قەیرانە دارای وئابوریەکەی کەمتربێتەوە و قۆناغ بەقۆناغ بوژانەوەدەست پێ بکات لەگەڵ پشتیوانی کەرتی تایبەت بۆ وەبەرهێنان و فرەسەرچاوەیی ئابوری.
ئەمەش وادەکات پێگەی هەرێم بەهێزبکات بەتایبەت لەبەرامبەر بەغداد  و ئاسانی لەڕێکەوتنەکان.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP