دواین هەواڵ

لەنێوان چاپكردنی دراو و دەركردنی دراودا

‌ جیهانگیر گوڵپی

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەك هەر ئاسایی نیە بەڵكو كێشەیشە كە زۆرینەی هەرە زۆری وەزیر و كاربەدەستانی عێراق و پسپۆڕانی بواری ئابوری هێشتا جیاوازی ناكەن لە نێوان چاپكردنی دراو- طباعة النقود – Money Printing - Currency Printing or و دەركردنی دراو -اصدار النقود – Money Issuance or Currency Issuance – و خولقاندنی دراو – خلق النقود – Money Creation

لەكاتێكدا چەند دەیەیەكە گوزارشتی چاپكردنی دراو لەناو زانست و ئەدەبیاتی ئابوریدا و لەبواری كردەییشدا هیچ مانایەكی ئابوری ونەختی ودارایی نابەخشێت.

بەڵام سەیر لەوەدایە كە بانكی ناوەندییش بەهەمان ئاواز و هەمان تۆن دێتە گۆو مانا بەچاپكردنی دراو دەدات و دەڵێ چاپكردنی دراو دەركردنی دراوی نوێیە كە ئەگەر بەبێ بەرامبەر بخرێتە ناو ئابوریەوە دەبێتە هۆی هەڵاوسان و...هتد.

ئەم جۆرە گرفتانە چەندبارەن،، چەندجارێكش هەمان هەڵەكراوەتەوە ، بۆ نمونە جیاوازی نەكراوە لەنێوان كورتهێنانی داهات و كێشەی كەمی سیولە، بۆ ماوەیەکی زۆر هەر لەو ئاوازە خوێندویانە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP