دواین هەواڵ

جەنگی ئەمریكاوئیسرائیل وئێران،هەڵگیرسانی جەنگێكی گشتگیری جیهانی

‌کەمال محەمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا

شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەو ڕادەیەی سیاسی بو شۆڕشێكی كەلتوریش بو چونكە ئێران لە دوای شۆڕشەوە گەلانی ئێران  هەتا ڕۆژی ئەمڕۆمان خستە سیستەمێكەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا كە  لەگەڵ نەیارەكانیدا بكەوێتە هەژمونگەراییەوەو ئێرانی هەزار ساڵەی خستە پێش خۆیەوە لەڕوی هەژمونگەراییەوە كە تەنها دەوڵەتێكی بچوك نەبێت ،ڕەنگە بتوانرێت بوترێت كە لە پیشاندانی هێزی خۆی زێدەڕۆیی كرد كەئەمەش پێچەوانەوەی زلهێزەكانی وەك ئەمریكاو ئیسرائیلە  كە هەمو كات پێیان وابوە لەڕێگەی دانوستانەوە بێت یان شەڕ پێویستە  لە بەرژەوەندی هێزەكانی  هەژمونگەرایی سەرمایەداری و سەربازی ئەوانە بێت بەڵام كاتێك ئەبینن ئۆلیگارشی شیعەو هەژمونگەراییان لە ناوچەكە لاواز نین ئەوا كەوتنە گەڕی چارەسەری بە پێویست ئەزانن ،ئیسلامی ڕادیكاڵ  لە دوای هەڵوەشاندنەوەی یەكێتی سۆڤییەت  وەك دوژمنە سەرەكییە نوێیەكەی  ئەمریكاو ئیسرائیل ئەبینرێت و بە مەترسی بۆ سەر دەسەڵات و ئایینی ئینجیلی خۆیان و پرۆستانەكان ئەبینن ،لە ڕاستیدا ئایین وەك دەمامكێكی ئایدۆلۆژی بەكار ئەهێنرێت لای خۆرئاواییەكان كە لە ناوەڕۆكدا تەواو كردنی دامەزراوەیی و جێگیركردنی هەژمونگەرایی سەرمایەداری و سەربازی یە لە ناوچەكەو جیهاندا ،جەنگی ئەمریكا و ئێران  بەتایبەتتر ڕێگرییە لە هەڵكشانی چین كە ئەگەری زۆرە ببێتە ڕەقیبە نوێیەكەی جیهان بەرامبەر ئەمریكا ،ئامانجی یەكەمی شەڕ بەلای ئەمریكاوە ئەوەیە بەلام لەپێناو ڕەواكردنی شەڕەكەیان  دەبوایە هۆكارگەلێك بخەنە ڕوو،شاڵاوە جەنگییەكەی ئەمریكا وئیسرائیل لەم جەنگەدا لە میانی باڵابونی تەكنەلۆژیایە كە لە بەئامانج گرتنی چەندین سەركردەی باڵا بەئامانج گەیشتن بەڵام ئەو ئامانجە بەدی نەهات كە بتوانرێت عەقلی سیاسی و ئۆلیگارشی شیعە لەناوببرێت ،ئەم سەركەوتنە لەبواری ڕوخانی ڕژێم و جوڵەی شەقام. و نەیارانی نێوخۆی ڕژێمەوە بەدەست نەهێنرا وەك ئەوەی چاوەڕوانی لێ ئەكرا و نەبونە كێشەگەلێك كە ڕژێم نەتوانێ بەرگەیان بگرێ،ئەمریكاو  ئیسرائیل تا ئێستا نەیانتوانیوە  لە ڕێگەی سەربازییەوە بەئامانجەكەیان بگەن و دەركەوت هێزێك لەبەرامبەریان نییە بە ئاسانی بیگۆڕن ،چونكە لە ڕاستیدا ئەم جەنگە بەرۆكی خۆرهەڵاتی ناوین و  ئەوروپاشی گرتۆتەوە و توشی بەدەست خستن و بونیادی قەیرانی وزە بونەتەوە ،بەردەوامی شەڕ دورنییە ڕێگالەپێش چەند گەورە شەڕێكی دیكە بكاتەوە و ببێتە دژی لێشاوە سەرەكییەكەی مرۆڤایەتی،ئەم جەنگەی ئێستا زیاتر لە پێكدادانە مەزهەبییەكان ئەچێت ،ئەمەی ئێستا ڕو ئەدات دنیای هەژمونگەرایی و پۆتانسێلی  شاراوەی درز و ڕێڕەوە نهێنییەكانی  پشت پەردەیە كە  یاریكردنە بەژمارەكانی پارچە كاغەزەكانی ترلیۆنان دۆلار،ئەمەش سیستەم و سیاسەتێكە  كە تایبەتمەندێتی شێرپەنجەیی بۆ ژینگەو مرۆڤایەتی بە جێدەهێڵێت ،

ئەمریكا لەوبڕوایەدایە كەمانەوەی ئێران بەم چەشنەو پەلهاویشتنی  لەوانەیە خۆرهەڵاتی ناوینی داهاتوو لەڕێگەی ئێران و هاوپەیمانەكانییەوە شێوە بگرێت ، كردەی بەكار هێنانی سەربازی ساتی گۆڕینی حەقیقەتەكانە چونكە ڕێگا چارەی دیبلۆماسی نەیتوانی نەیارەكەی بهێنێتە سەرمێزی گفتوگۆ و ملكەچبون  ،ئەمریكاو هەڵگرانی بیری ئینجیلی پێیان وایە گەورەترین هەڕەشە  بۆسەر ئامانجەكان شیعەن نەك سوننە مەزهەب ،بۆیە ئەم جەنگە چەندی ڕێی تێ ئەچێت زانست لە دۆخی تەكنەلۆژیاو سەربازیدا بكاتە زانستگەری هێندەش ئایین و مەزهەب خراوەتە دۆخەوە ،

ئەم جەنگەی ئێستا پاراستنی ئەو وڵاتانە نییە  كەهاوكارن لە سیاسەت و ئابوری و پەیوەندییەكانی ئەمریكا لەناوچەكەو جیهان  بەڵكو پارزێگارییە لەپرسە ستراتیژی و ئابوری و جیۆپۆلۆتیكییەكانی خۆی لەبەرامبەر نەیارەكانیدا بەتایبەت چین،ئەمریكا هەمو كات یەكێك لە دەستكەوتەكانی شەڕ بوە بەڵام ڕەنگە ئەم جارە مێژوو دوبارە خۆی تۆمارنەكاتەوە چونكە تەشەنەسەندنێكی هەرە خێرای جیهانی پەرەی سەندوە كە خاوەندارێتی ئابورییەكی جیهانی دەسترێژیكەر ئاسان و ئاسایی نییە !

ترسی ئەمریكا لە چین بون بە گەورەترین ئیمپراتۆریای ئابوری جیهانە كە بە هەنگاونانی كیسەڵی هەژمونی خۆی بەسەر جیهاندا بسەپێنیت ئەو ژێرخانە ئابورییەشی كە نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهان دائەڕێژێتەوە ئێران و ناوچەكەیە بە گەروەكانەوە كەهاوشانە بۆدروستكردن و گەشتن بەو ڕێگایە ،شیكردنەوەی واقعە سیاسی و سەربازییەكە شەڕكردنە لەگەڵ ئیمپراتۆریای ئیسلام بەلای ئەمریكاوە چونكە پێی وایە كاریگەری گرنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و  جیهان دروست كردوە  ئەمەو جگەلەوە ئێران پێگەیەكی زۆر بەهێزە بۆ ئەمریكا  بۆئەوەی  بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ  ناوچە نەوتی و ستراتیژییەكانی چەقی ڕۆژهەڵاتی ناوین كۆنتڕۆڵ بكات .

 هەژمونی ئێران لەناوچەكەسەرەڕای سزا ئابورییەكان و بەردەوامی هێرشەكان هێشتا بەلای ئەمریكاوە باڵادەستن  و هێشتا كەنداو بەدەست ئێرانەوەیە و لە یەمەنەوە لە ڕێگەی حوسییەكان  هەرەشە لە ڕێڕەوەكانی گواستنەوەی نەوت ئەكەن و گەروی هورمز شەڕ لەسەر سەپاندنی  باڵادەستی خۆیان لەسەر ڕێڕەوە جیهانییەكەو سەچاوەكانی وزەیان ئەكەن و تا ڕادەیەك كۆنتڕۆڵی بازار و سەرچاوەكانی وزەیان كردوە ،ئەوەی بریار لەسەر داهاتوو براوەی جەنگەكە ئەدات  جەنگە گشتگیرییە جیهانییەكەیە لەڕوی ئابوری و سەربازی و ڕێككەوتنە سیاسی و دیبلۆماسییەكانە .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP