له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی عێراقی سیسته‌مێكی فیدراڵی و له سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی،سازان،هاوسه‌نگی بونیاتنراوه و به پێی ده‌ستوور فورمی حكوومڕانی ده‌ستنیشانكراوه و به‌شێوه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندایه ، به‌ڵام هه‌ر به‌خێرایی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به كرده‌وه هیچكام له بنه‌ماكانی فیدڕاڵی نه‌ك هه‌ر جێبه‌جێ وپه‌یره‌و نه‌كرا ، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به‌ره‌و سیسته‌می ناوه‌ندی وتاكڕه‌وی ڕویشت ، ئه‌وه‌ش شێوازه تاكڕه‌وانه‌یه زاڵ بووه به سه‌ر حكوومڕانانی به‌غدا ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكوومه‌تێكی دیكه‌ی سێبه‌ر هه‌یه كه باڵی به‌سه‌ر حكوومه‌تی ئێستای عێراقدا كێشاوه و هه‌موو جوومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كۆنتڕۆڵكردنی له‌لایه‌ن تاقم و گروپه میلیشیا له یاسا ده‌رچووه‌كان له سه‌ر بنه‌مای بیروباوه‌ری تایفی و مه‌زهه‌بی سه‌رسه‌ختانه هه‌مووپرسێك جگه له‌خۆیان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه
بۆیه كاتێك ده‌ستووری نه‌بێ و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان لاواز بن ،ئه‌و كاته تاقم و گروپه میلیشیا تایفی و وه‌لائییه‌كان درووست بوونه ، ئه‌وه‌ش وایكردووه تاكڕه‌وانه ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌كانی سیاسی وسه‌ربازی و دارایی و حكوومڕانی دا بگرن ، هه‌موو شتێك ته‌نها له‌به‌رژوه‌ندی خۆیان به‌كار بهێنن ،ئه‌وه‌ش له ژێر كاریگه‌ری هه‌ژموونی ده‌ره‌كی و دیاریكراویی ئێران ، كه له‌ڕووی ستراتیژییه‌وه عێراقی هه‌میشه وه‌ك پارێزگایه‌ك و له به‌رژوه‌ندی خۆیدا به‌كار هێناوه ، ئه‌مه‌ش عێراقی ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی و تێوه‌گلانی گه‌وره كردۆته‌وه به‌تایبه‌ت له قۆناغی ئێستای شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكاوئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران
له‌ماوه‌ی 23 ساڵی رابردووی رووخانی ڕژێمی به‌عس و ئینجا رووداوه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی و تا ساڵی 2011 ، توانی هه‌ژموونی خۆی به سه‌ر عێراقدا پیاده بكات و ستراتیژییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات ، ئه‌وه‌ش به‌ڕێگه‌ی پشتیوانیكردن له چه‌ندین گروپی میلیشیایی و چه‌كداری و دواتر سه‌پاندنی هه‌ژموونی به‌سه‌ر پرۆسه‌ی حكوومڕانی به‌غدا و ده‌ستبه‌سه‌ردارگرتنی هه‌موو جومگه سیاسی،ئابووری و ئه‌منی و به‌ته‌واویی زاڵ بوون به‌سه‌ر میلشیشاكاندا ، دواتریش له سه‌ر ئاستی ناوچه‌وكه عێراقی په‌لكێشی نێو به‌ره‌ی موقاوه‌مه كرد ، به‌تایبه‌تی له‌ماوه‌ی 4 ساڵی رابردوو وله‌پاش شه‌ڕی 7ی ئۆكتۆبه‌ری 2023 به كرده‌وه ئه‌و تاقم و گروپانه له پاڵ ئێران هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌مه‌ریكاوهاوپه‌یمانانی و به‌رژوه‌ندییه‌كانیان له ناوچه‌كه‌دا ، ئه‌وه‌ش زیانی گه‌وره‌ی به عێراق و به‌رژوه‌ندییه‌كانی گه‌یاند و رۆژ به‌رۆژیش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خراپی له سه‌ر دوارۆژی عێراق جێهێشتووه و ئێستا تاران ، به‌غدا وه‌ك هێڵی سه‌ره‌كی بۆ به‌كارهێنانی دژی ئه‌مه‌ریكاوئیسرائیل وهاوپه‌یمانانی له‌ناوچه‌كه‌دا به‌كاردێنێت ،به‌تایبه‌تی ئه‌م كاریگه‌رییان له دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ری 28ی شووباتی 2026 و تێوه‌گلانی ئه‌و گروپ ومیلیشیایانه زیاتر به‌ده‌ركه‌وتووه و لاوازی حكوومه‌تی به‌غدا له هه‌موو كات زیاتر ده‌ركه‌وتووه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی به‌غدا زۆر هه‌وڵ ده‌دات خۆی له تێوه‌گلان له‌و شه‌ڕ وململانێیانه به دوور بگرێت ،به‌ڵام بوونی دوو ده‌وڵه‌ت و لاوازی هه‌ڵوێستی به‌غدا به‌رامبه‌ر به‌م تاقم و میلیشیا له‌یاسا ده‌رچووانه دۆخه‌كه‌ی زیاتر ئاڵۆزتر كردووه ، واتا به‌رده‌وامی هێرش و په‌لاماردانه تیرۆریسته‌كان بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكاوهاوپه‌یمانانی له‌لایه‌ن ئه‌و میلیشیا له‌یاسا ده‌رچووانه ، نه‌ك هه‌ر دۆخی ئه‌منی و سه‌قامگیری عێراق ده‌شوێنن و له‌هه‌مانكاتیشدا عێراق به‌ره‌و هه‌ڵدێرانێكی مه‌ترسیدار ده‌بات ، چونكه به‌غدا له ئێستادا له‌به‌ره‌ی ئێراندایه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوئیسرائیل .
یه‌كه‌م ،،ئه‌وه‌ی گرنگه بزانرێت و به‌كرده‌وه‌ش ده‌بینرێت ، عێراق به‌هۆی لاوازی و بێ تواناییه‌وه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی سه‌نگ و پێگه‌ی خۆی له ده‌ست ده‌دات ، چونكه كۆنترۆڵی به سه‌ر دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كاندا نه‌ماوه و ئه‌وه‌ی ئێستا حكوومڕانی به‌ده‌سته‌وه‌یه وهه‌موو جومگه‌كانی كۆنتڕۆڵ كردووه ، ئه‌وه به حكوومه‌تی عێراق نییه ، به‌ڵكو گروپ وتاقمه میلیشیا تیرۆریست و له‌یاساده‌رچووه‌كانن ، ئه‌وه‌ش زیانی به پێگه‌ی عێراق گه‌یاندووه
دووه‌م ،، له ئێستادا عێراق له ژێر هه‌ژموونی ته‌واوی ئێراندایه ، ئه‌وه‌ش واده‌كات ، له‌گه‌ڵ هه‌ڵكردنی گه‌رده‌لووله عێراقیش كۆتایی پێبێت ، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌و راستییه ده‌گه‌ڕێته‌وه ، ئه‌و تاقم و میلسیشیانه خۆیان وه‌ك به‌رگریكاری تاران وێنا ده‌كه‌ن ، نه‌ك عێراق وبه‌رژوه‌ندییه‌كانی ، بۆیه چاره‌نووسیان گڕێدراوه‌ی ئێرانه ، هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكاوئیسرائیل دژ ئێران ئه‌و گروپانه به توندی هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌مه‌ریكاوئیسرائیل له ناوچه‌كه‌دا
سێیه‌م ،، له رابردوو و ئێستاشدا حكوومه‌تی عێراق ده‌سه‌ڵاتێكی زۆر لاواز بووه به‌رامبه‌ر ئه‌و تاقم و گروپه میلیشیایانه ، له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه بوو ، خودی حكوومه‌تی عێراق له رژی 24ی3ی2026 ڕێگه‌دا به‌و تاقم و گروپه میلیشیا تیرۆریست و له‌یاسا ده‌رچووانه ، هێرش بكه‌نه سه‌ر ئه‌مه‌ریكاوئیسرائیل و هاوپه‌یمانانی له‌ناوچه‌كه و به‌م شێوه‌یه‌ش عێراق چووه نێو به‌ره‌ی شه‌ڕی ئێران دژی ئه‌مه‌ریكاوئیسرائیل له‌ناوچه‌كه‌دا
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین بڵێن ، له ده‌ست ده‌رچوونی كۆنتڕۆنڵكردنی میلیشیا چه‌كداره‌كان ،عێراق به‌ره‌و ده‌وڵه‌تێكی لاواز وسست و بێ ئیراد\ه بردووه و ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی شه‌ڕی و ململانێی ناوخۆیی هاوشێوه‌ی ساڵانی 2005 تا 2010 ، و كۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتی تایفی و مه‌زهه‌بی شیعی دوور نییه و چاوه‌روانكراوه ، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ری زۆره پشتیوانی ئه‌مه‌ریكاوهاوپه‌یمانانیشی هه‌بێ و یانیش گۆڕینی مۆدیڵی حكوومڕانی له عێراق له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا و ده‌بێ چاوه‌روان بین و ببینین و له هه‌مانكاتیشدا ده‌بێ كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستوری و یاسایی و خاوه‌ن شه‌رعییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و جه‌ماوه‌ری بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ر و پێشهاتێكی نوێی له عێراق به‌هۆكاری گۆڕانكاری و پێشهاته نوێیه‌كانی ناوچه‌كه وه ئاماده بێ و هه‌موو ئه‌و هێرش و په‌لاماردانانه و گوشارانه‌ی سه‌ر گه‌لی كورد و هه‌رێمی كوردستان ژانی له‌دایكبوونی قۆناغێكی نوێیه له عێراقێكی جیاوازتر
.