دواین هەواڵ

گەڕانەوە نییە!

‌حەسەن ئەحمەد مستەفا

16 کاتژمێر پێش ئێستا

ئێستا پرسیارە بنەڕەتییەکە ئەوە نییە جەنگ کەی تەواو دەبێت، بەڵکو ئەوەیە کێ دەتوانێت باجی پاشەکشە بدات؟

ئەگەر تاران لێرەدا پاشەکشە بکات، نەک هەر هەژموونی ناوچەیی، بەڵکو سەنگی سیاسیی خۆی لە هاوکێشە جیهانییەکاندا لەدەست دەدات. لە بەرامبەردا، شکستی واشنتۆن لە یەکلاییکردنەوەی ئەم دۆخە، نەک هەر ئابڕووی سیاسیی ترەمپ و ئیدارەکەی دەخاتە مەترسییەوە، بەڵکو هیچ پەناگەیەکی ئارام بۆ هاوپەیمانەکانی غەرب و ئیسرائیل لە ناوچەکەدا ناهێڵێتەوە. ئێمە لەبەردەم جەنگێکی "شکاندنی ئیرادەکان"داین کە تێیدا پاشەکشەی هەر لایەک، بە مانای داڕمانی تەواوەتیی پێگەی ستراتیژیی ئەو لایەنە دێت.

لەم کێشمەکێشەدا، پێگەی کورد لە هەر چوار پارچە کلیلی پاراستنی هاوسەنگییە؛ لاوازبوونی ناوەندگەرایی وڵاتان دەرفەتێکی مێژووییە بۆ کورد تا وەک کاراکتەرێکی بێڕکابەر، نەخشەی داهاتووی خۆی لە جەرگەی ئەم گۆڕانکارییانەدا بچەسپێنێت.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP