دواین هەواڵ

دروشمی ئەمجارەی یەکێتی و حزبەکانی تر لە هەڵبژاردنی داهاتوو ئەبێت چی بێت؟

‌ نەجمەدین محەمەد

5 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەوا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق  هێدی هێدی بەرەو دەست نیشان کردنی حکومەتیکی نوێ و سیاسەتێکی تازە دەڕوات، وەک ئاشکرایە هەموو حیزب و  پێکهاتەکان دەکەونە کۆکردنەوەی خۆیان و ئامادەکردنی پلان و پرۆگرامی خۆیان، بێ گومان کوردستانی خۆمان یش بەدەر نییە لەم خەباتە مەدەنییە. بۆیە جێی خۆیەتی ئێمەی هاوڵاتیان بپرسن و بڵێین،

هۆ حیزبۆ کە بچووکەکانی ئەو دیو دەبێت داهێنانی درۆی ئەمجارەتان چی بێت!؟
 
دەبێت بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق چۆن خەڵکی چەواشە دەکەن!؟ 

یان بیر لە چ ڕێگە و میکانیزمێک دەکەنەوە بۆ فریودانی هاوڵاتیانی کوردستان و ناشرین کردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە حسابی خۆتان بتوانن بەو فشە و فیشاڵانە خۆتان گەورە بکەن، وەک کاری هەمیشەیی و لەڕێگە میدیا و پەیجە درۆزنەکانتانەوە کە دەیان ملیون دیناریان تێدا سەرف دەکەن بۆ ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆتان تابتوانن دژایەتی پارتی دیموکراتیان پێ بکەن، کە تا ئێستا سوودتان لێ نەبینیون مەگەر دیسانەوە باسی پڕۆژەی هەژماری من بکەنەوە خوتان باش باش دەزانن ئەو پرۆژەیە بووە  بە پڕۆژەکی مۆدێرن کەلە هەموو جیهان پەیڕەو دەکرێت و تا ئێستا فەرمانبەران  سوودیان لێ بینیووە.

ئێستا هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان  حکومەتی فیدراڵ لەسەر هەژماری من ڕێکەوتوون  ئەمەشیان سەری نەگرت بۆ ئەوەی کابینەی حکومەتی هەرێم لەبەرچاوی خەڵک ناشیرین بکەن، یەکێتی و نەوەی نوێ سەری زمان و بنی زمانیان تەوتینی مووچە بوو بۆیان نەچووە سەر خەڵکیان وا فریو دابوو کە هەژماری من هەژماری حکومەتە پارەی ئاو کارەبای لێ وەردەگرنەوە ئەو میدیا و پەیجە سێبەرانیان وەها خەڵکیان هاندەدا کەباوەڕ بە پڕۆژەکانی حکومەت نەکەن.

هەر لە پرۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری و دەیان درۆ بوختانیان بۆ حکومەت دروست دەکرد، لەکاتێکدا ئێستا کارەبا لە زۆربە گەڕەکانی هەولێر کارەبایەکی باش هەیە خزمەتێکی باشی هاووڵاتیان دەکات، سەرەڕای هەبوونی کارەبای بەردەوام  ژینگەیەکی پاک و خاوێنی بە شارەکە داوە.

یان لەکاتی وەرزی هاوین نەوەی نوێ بە دابین کردنی چەند  تەنکەرە ئاوێک خەڵکی فریو دەدا لە کەناڵە درۆزنەکانیان بە شان و باڵی شاسواری قۆڵبڕیان هەڵدەدا و دەنگیان پێ کۆ دەکردەوە، ئەمجارە حزبۆکە کەی شاسوار ئەوەشیان چوو، بۆ دابین کردنی ئاو لەژێرچاودێری سەرۆکی حکومەت دەستکرا بە  پڕۆژەیەکی ستراتیجی  ئاوی هەولێر بۆ هەموو گەڕەکان دابین کرا، کەبۆ زیاتر لە دەساڵ هەولێر کێشەی ئاوی نامێنێت، ئەمجارە هیچ نەما درۆی شاخدارو بێ بنەمای بۆ هەڵبەستن وەک کوردەواری  دەڵێت " دەستیان لەبنی هەمبانەکەوە هاتە دارێ " پێموایە ئەم هەڵبژاردنە کۆتایتان پێ دێت و درۆ نەماوە تا بیکەن مەگەر وەک هەمیشە بە نەڕە نەڕ و هاوار کردن خەڵکی چەواشە بکەن، کە ئەویش بڕواناکەم بەم پەلە پەلە بۆتان ڕێکخرێت.
گرنگ ئەوەیە جەماوەری کوردستان ئێوە دەناسێت و ئێمە دەناسێت کورد واتەنی قۆلی ڕەش و سپی لە بواردا دەر دەکەوێت ئەسپی خۆتان تاو بدەن و لەوە دڵنیابن هەمیشە لە دواوەن واتە هەرکات پارتی بیەوێت ئێوە ببینیت دەبێت ئاوڕ لە دواوە بداتەوە ئێوەیش بەرەو ئاسۆ بڕوانن تا پارتی دیموکراتی کوردستان ببینن و خۆری زەردی ئاڵاکەی چاو بکەن

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP