دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیری دەرەوەی ئێران: کردنەوەی گەرووی هورمز پەیوەستە بە جێبەجێکردنی داواکارییەکانی تارانەوە

هەرێم نیوز

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، سەرەڕای بەردەوامیی نێوەندگیرییەکانی قەتەر و پاکستان و تاوتوێکردنی ژمارەیەک بیرۆکەی نوێ، بەڵام هەڵوێستی بنەڕەتیی تاران نەگۆڕاوە و کردنەوەی گەرووی هورمز پەیوەستە بە جێبەجێکردنی داواکارییەکانی وڵاتەکەیەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2026، عەباس عێراقچی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای فەرمیی ئێران ئاشکرای کرد، قەتەر و پاکستان لە نێوەندگیرییەکانیان و ئاڵوگۆڕی پەیام و پێشنیازەکان بەردەوامن، بەڵام کردنەوەی گەرووی هورمز و گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی بەندە بە جێبەجێکردنی خاڵەکانی لێکتێگەیشتنی ئیسلامئاباد.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش دا کە کۆمەڵێک پێشنیاز و بۆچوون خراونەتە ڕوو و لە ژێر لێکۆڵینەوەدان، و گوتی: «دەبێت داواکارییەکانمان بە کردار جێبەجێ بکرێن بۆ ئەوەی گەرووی هورمز بکرێتەوە و دواجار لە ڕێگەی دانوستاندنەوە ڕێککەوتنی کۆتایی بکرێت.»

سەبارەت بە پەیوەندییە بازرگانییەکان و پرسی گەمارۆکان، عێراقچی دووپاتی کردەوە کە لە ژێر چاودێریی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیدا دانوستان بەشێکە لە کارەکانیان، بەڵام لەم قۆناغەدا ئەرکی لەپێشینەیان شکاندنی سزا و گەمارۆکان و بەردەوامیدانە بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ دابینکردنی پێداویستییە ناوخۆییەکان و هێشتنەوەی ڕێگە بازرگانییەکان بە کراوەیی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP