دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

رۆژھەڵات بۆ باشووری کوردستان، سبەی دێنە سەر شەقام

هەرێم نیوز

هاووڵاتییانی دانیشتووی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بانگەوازێکیان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی بڕیارەکانی حکوومەتی عێراق و پشتیوانیکردن لە قەوارەی هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە،،ک کە تێیدا جەخت لە یەکگرتوویی کوردستان دەکەنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی تشرینی دووەمی 2026، لە بانگەوازەکەی هاووڵاتییانی شاری سنەدا هاتووە کە لە بەرامبەر هەڕەشە و بڕیارەکان لەسەر هەرێمی کوردستان، خەڵکی شارەکە دێنە سەر شەقام تاوەکو دەنگی یەکگرتوویی و پاڵپشتیی خۆیان بۆ ئاسایش، ئازادی و مانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان بگەیەننە جیهان.

بەگوێرەی بانگەوازەکە، بڕیارە سبەی پێنجشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2026، کاتژمێر 4:00ـی ئێوارە لە شەقامی فیردەوسیی شاری سنە، گردبوونەوە و خۆپیشاندانەکە بە دروشمی «باشوور تەنیا نییە، سنە پشتیوانییە؛ یەکگرتووییی ئێمە سنوور ناناسێت» بەڕێوە بچێت.

ئەم خۆپیشاندانەی شاری سنە هاوکاتە لەگەڵ ئەو گردبوونەوە و خۆپیشاندانە جەماوەرییەی کە بڕیارە سبەی پێنجشەممە لە شاری هەولێر و ڕۆژئاوای کوردستان بۆ هەمان مەبەست بەڕێوە بچێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP