دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

دۆناڵد ترەمپ: زۆر بایەخ بە گۆڕینی ڕژێم لە ئێران نادەم و ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی دەکەم

هەرێم نیوز
⠀
دۆناڵد ترەمپ ڕایدەگەیەنێت، زۆر بایەخ بە گۆڕینی ڕژێم لە ئێران نادات و هەوڵی ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی دەدات بۆ ڕێگریکردن لە دەستڕاگەیشتنی تاران بە چەکی ئەتۆمی.
⠀
ئەمڕۆ شەممە، 21ـی 11ـی 2026، دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ڕایگەیاند، ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی دەکات کە گەرەنتیی ئەوە بکات ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت.
⠀
ترەمپ ئاماژەی بەوەش کردووە، زۆر بایەخ بە گۆڕینی ڕژێم لە ئێران نادات چونکە مامەڵەیان لەگەڵ سێ سەرکردایەتیی یەک لە دوای یەکدا کردووە و ئەمەش گۆڕانکاریی ڕیشەییە لە ڕژێمەکەدا.
⠀
دۆناڵد ترەمپ وتی، ڕەنگە سەرکردایەتیی ئێستای ئێران عەقڵانیتر بێت بەڵام ئەستەمە ڕێککەوتن بکات و ئەگەر ڕێککەوتنیش بکات ڕۆژی دواتر دەیشکێنێت.
⠀
ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە پێشتر و لە میانی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ شی جینپینگ لە چین، دۆناڵد ترەمپ جەختی لەوە کردبووەوە کە واشنتن و پەکین هاوڕان لەسەر ئەوەی ئێران ناتوانێت چەکی ئەتۆمیی هەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP