هەرێم نیوز
فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ئەمڕۆ دووشەممە، 28ـی ئەیلوولی 2026 رایگەیاند، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە لەسەرجەم دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە، 30ـی ئەیلوول و 1ـی تشرینی یەکەمی 2026، لە سەرجەم دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی بێت.
دوێنێ یەکشەممە، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، بەبۆنەی 'رۆژی سەروەری' کۆماری عێراق، دەوامی فەرمیی دامەزراوەکانی دەوڵەت لە چوارشەممە 30ـی ئەیلوول تا شەممە 3ـی تشرینی یەکەم دەبێتە پشووی فەرمی.
هەر بەم بۆنەیەوە وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق جارێکی دیکە دواخرا و لە 1ـی تشرینی یەکەمەوە کرایە 4ـی هەمان مانگ.