دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 4 هەفتە

شارەوانیی سلێمانی: سبەی چەند شەقامێکی سەرەکی بەهۆی قیرتاوکردنەوە دادەخرێن

هەرێم نیوز

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی شۆفێران و هاووڵاتییانی شارەکە ئاگادار دەکاتەوە کە بەهۆی دەستپێکردنی هەڵمەتێکی چڕی قیرتاوکردن، چەند شەقامێکی گرنگ بەربەست دەکرێن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەشی پڕۆژەکانی شارەوانیی سلێمانی، سبەی شەممە (٩ی ئایاری ٢٠٢٦)، لە کاتژمێر ٦ی سەرلەبەیانییەوە ئەم ڕێگایانە بە ڕووی شۆفێراندا دادەخرێن:
• شەقامی نزیک فلکەی قەرەداخ: ئەو سایدەی کە بە ئاڕاستەی پردی وڵووبە دەچێت.
• شەقامی گەڕەکی تاڤگە: سایدی ڕۆیشتن بە ئاڕاستەی فلکەی هەواری شار.

بەردەوامیی کارەکان لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود
شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئامادەکارییەکان بۆ قۆناغی دووەمی قیرتاوکردنی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود دەستیپێکردووە. لە ئێستادا ئەو بەشەی شەقامەکە کە لە چوارڕیانی سەرچنارەوە بۆ ئاڕاستەی تەلاری هونەر دەچێت، بەربەست کراوە.

سەرۆکایەتیی شارەوانی داوا لە شۆفێران دەکات بۆ دوورکەوتنەوە لە جەنجاڵی و ڕێگری لە دروستبوونی لۆد، ڕێگاکانی دەوروبەر وەک جێگرەوە بەکاربهێنن تا ئەو کاتەی تیمەکانی شارەوانی کارەکانیان تەواو دەکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP