هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی سلێمانی، ناسنامەی بەتەمەنترین و گەنجترین حاجییانی هەرێمی کوردستانی بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ ئاشکرا کرد، کە تێیدا ژنێکی تەمەن 99 ساڵ بەتەمەنترین حاجییە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 6ـی 5ـی 2026، عەباس خدر، وتەبێژ و بەڕێوەبەری نووسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی ڕایگەیاند، کە ئەمساڵ بەتەمەنترین حاجیی هەرێمی کوردستان خاتوونێکی دانیشتووی دهۆکە بەناوی (غەزال عەبدوڵا)، کە لەدایکبووی 1ـی 7ـی 1927ـە و تەمەنی 99 ساڵە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، کە (ئاکام سەنگەر) دانیشتووی شاری هەولێر، گەنجترین حاجیی هەرێمی کوردستانە، کە لەدایکبووی ساڵی 2006ـە و تەمەنی 19 ساڵە. هاوکات لە شاری سلێمانی (فاتمە عەزیز ئەحمەد) کە لەدایکبووی ساڵی 1935ـە، بەتەمەنترین حاجیی ئەو شارەیە، و گەنجترین حاجیی کچیش ناوی (سیما جەزا)یە، کە ئەویش تەمەنی 19 ساڵە.