دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەرەخۆشی لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکات

هەرێم نیوز

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، پرسە و سەرەخۆشیی لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، پرسە و هاوخەمی خۆی بۆ شەهیدانی پێشمەرگە دەربڕی و پشتیوانی ئەمەریکاشی بۆ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکومەت، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەربڕی.

لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و ئاڵنگارییە ئابورییەکان تاوتوێ کران.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP