دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی کارەبا: بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە بەرهەمهێنانی کارەبا کەم بووەوە

هەرێم نیوز

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاگاداری هاوبەشانی دەکاتەوە کە بەهۆی دروستبوونی گرفتێکی تەکنیکی، ئاستی هەناردەکردنی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمی کردووە، ئەمەش کاریگەری کردووەتە سەر کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی.

وەزارەت جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم حاڵەتە "کاتییە" و لە ئێستادا تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر هێڵن بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی گرفتەکە.

دەشڵێت ئامانجەکە ئەوەیە لە زووترین کاتدا گواستنەوەی غاز بۆ وێستگەکان ئاسایی ببێتەوە و بەرهەمهێنانی کارەبا بگەڕێتەوە دۆخی پێشووی خۆی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP